لەمساڵدا 48 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە و 52 مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەبازرگانان دراوە

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەرچی بەوتەی شارەزایانی بواری هاتووچۆ و سەلامەتی چەند ساڵێكە هاوردرەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەریمی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە، بەڵام تائێستا سنورێك بۆ هاوردەكدنی ئۆتۆمبێل دانەنراوە، بەجۆریك تەنها لەماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 52 مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان بە بازرگانان دراوە و 48 هزار ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر هاوردەكراوە بەراودر بە ساڵی ڕابردووش رێژەكە زیادیكردووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم تایبەت بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و لە 1/1/2022 تا بەرورای 31/5/2022 لەسەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە 52 مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بە بازرگانان دراوە لەو ماویەشەدا 48 هەزار ئۆتۆمبێلی جیاواز لە تایبەت و بارهەڵگر و كرێ هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ساڵانە زیاد لە 100 مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و پارچەكانی ئۆتۆمبێل بە بازرگانان دەدرێت، ئەو ئۆتۆمبیلانەشی كە هاوردە دەكرێن بە گوێرەی ئەو مەرج و ڕێنماییانەیە كە بۆهاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دانراوە، هەر لەوچوارچیچوەیەشدا ساڵی ڕابردوو بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی 2020 كەمتر لە 90 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوەن بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕێژەكە بەرز بووەتەوە 110 هەزار ئۆتۆمبێل كە 109 مۆڵەتی هاوردرەكردنی ئۆتۆمبێل بە بازرگانان دراوە، هاوكات لەمساڵیشدا پێدەچێت ڕێژەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر ببێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









