
بۆرییهكى ههناردهكردنى نهوت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
سهرۆكى ئهندازیارانى كۆمپانیاى نهوتى باكوور رایدهگهیهنێت، سكاڵاكهى حكومهتى عێراق لهسهر نهوتى ههرێم له ژوورى بازرگانى پاریس دووباره زیندووكراوهتهوه و دهشڵێت: “پێدهچێت دۆخهكه له جاران جیاوازتر بێت”.
ئهمڕۆ ههینى 10ى حوزهیران، فهرهاد حهمزه، سهرۆكى ئهندازیارانى كۆمپانیاى نهوتى باكوور نووسینێكى بڵاوكردهوه لهسهر ئهو سكاڵایهى كه له توركیا كراوه له ژوورى بازرگانى پاریس لهسهر نهوتى ههرێم و كه تێیدا دهڵێت: “دوای ئەوەی بەرهەمی نەوت لە هەرێم بەجۆرێك زیادیكرد چیتر لە قازانجی كۆمپانیا نەوتییەكان نەبوو لەڕێگەی تەنكەرەوە نەوت هەناردە بكەن، بۆیە هانی حكومەتی هەرێمیاندا و رێگەیان بۆ واڵا كرد تا لەڕێگەی بۆرییەوە نەوت هەناردەی بكات. دوای ئەوەی راكێشانی بۆری لە ئان و ساتی تەواوكرندا بوو، لەساڵی 2013 رێككەوتنامەی 50 ساڵەی نێوان هەرێم و توركیا واژوو كرا، لە سەرەتای ساڵی 2014 وە نەوت لەرێگەی بۆریەوە هەناردە كرا و جاڕی ئابووری سەربەخۆ درا”.
سهرۆكى ئهندازیارانى كۆمپانیاى نهوتى باكوور ئاماژه بهوهشدهكات، “لە 23ی ئایاری 2014دا نوێنەری عێراق سكاڵای لە ژووری بازرگانی پاریس لەسەر كۆمپانیای بۆتاشی تورکی تۆمار كرد بەهۆی ئەوەی نەوتی هەرێم بە نایاسایی دەفرۆشن. بەهۆی سەرهەڵدانی شەری داعشەوە سكاڵاكە باسی نەما و تا نیسانی 2019 دواتر دیسانەوە هاتەوە مەیدان و وامەزندە دەكرا لە بەرژەوەندی عێراق یەكلاییی ببێتەوە. لەناوەڕاستی ئایاری هەمان ساڵدا سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتەی عێراق سەردانی توركیای كرد و لە كۆبوونەوەكەدا عێراق رەزامەندی دەربڕی سكاڵاكە سڕبکرێتەوە، دواتر مستەفا كازمی سەردانێكی یەك رۆژەی بۆ توركیا ئەنجامدا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆكی توركیا باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و زیادكردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی كرد بێ ئەوەی ئاوڕ لە نەوتی هەرێم بدەنەوە”.
له نووسینهكهیدا فهرهاد حهمزه ئهوهشى خستووهتهڕوو، “لەساڵی 2021دا وەزیری نەوتی عێراق، باسی لە جوڵاندنی سكاڵاكە دژ بە توركیا كرد و وابریار بوو مانگی نیسانی هەمان ساڵ كۆتایی بێت و 26 ملیار دینار قەرەبوو بسەپێندرێت بەسەر توركیا لە بەرامیەر ئەو هەموو نەوتەی بە نایاسایی لەماوەی ئەو ساڵانەدا هەناردە كراوە، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەمان کەس دوای 20 رۆژ لە قسەكانی لێدوانێکی جیاوازی دا و باسی لە پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد، لەبارەی سكاڵاكەشەوە رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی پەیوەندییەكان و زیاننەگەیاندن بە بەرژەوەندییەكان باسی لە دواخستنی سكاڵاكە كردەوە”.
له كۆتایی نووسینهكهیدا سهرۆكى ئهندازیارانى كۆمپانیاى نهوتى باكوور باس له دووباره زیندوو كردنهوهى سكاڵاكه دهكات و ئهوهشدهخاتهڕوو، “وا پێدەچێت حكومەتە یەك لەدوایی یەكەكانی عێراق ئەم سكاڵایە لە بەرژەوەندی عێراق یەكلایی نەكەنەوە، تەنیا وەك كارتێکی فشار تەماشای بكەن، بەڵام ئەمجارە سكاڵاكە سەرلەنوێ زیندوو كراوەتەوە و واپێدەچێت، دۆخەكە لە جاران جیاوازتر بێت، چونكە دادگای فیدراڵی بریارێکی گرنگی تێدا داوە و ناكرێت تانەی لیبدرێت، شارەزایانی یاساش وایدەبینن دواخستنی سكاڵاكە، لە بەرژەوەندی عێراق نییە و تاکە كارتی فشار نیە بە دەستییوە بەڵكو زۆر كارتی دیكە هەیە لەوانە هێڵی نەوتی عێراق و توركیا”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








