
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوورووبەری هێندە دابەزیوە ئەو ئامێرو كەرەستانەی لەبەردەستدان ناتوانن بگەن بە ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەجۆرێك لە هەندێك گەرەك ئاستی ئاوی ژێر زەوی بۆ 600 مەتر دابەزیوە لەو چەند گەرەكێی هەولێریش بیرمان هەیە 450 مەتر قووڵە نزیكە لە وشك بوون.
سەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرفتی وشكەساڵی و كەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت، بەڵام ئێمە بەگوێرەی ئەو پلانەی دامانڕشتووە بەردەوامین لەهەوڵەكانمان بۆ ئەوەی نەهێڵین هاوولاتیان بێ ئاو ببن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێگەی هەڵكەندنی سەدان بیرەوە لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەداین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی زیاتر رووبەڕووی گرفتی كردووینەتەوە ئەوەیە كە ئاستی ئاوی ژێرزەویش لە سنووری پارێزگای هەولێر تا ئاستێكی زۆر دابەزیوە لە هەندێك گەڕەك هێندە ئاوی ژێرزەوی دابەزیوە كە ئەو ئامێرانەی لەبەردەستماندا هەن لە توانایاندا نییە بگەن بەو ئاوە، بەجۆرێك هەندێك گەڕكمان هەیە ئاستی ئاوی ژێرزەوی بۆ 600 مەتر دابەزیوە، لە گەڕەكێكی وەك بیركۆت و هەشتی حەسارۆك ئاستی ئاوی ژێرزەوی بۆ 450 مەتر دابەزیوە و ئەو بیرانەشی لەو ئاستەدان نزیكن لە وشك بوون.
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم پلانی لێدانی سەدان بیرمان هەیە بۆ ناوەندی هەولێر و دەوورووبەری، هەرچەندە ئێمە ئەو بیرانە بە ناچاری لێدەدەین بەڵام مەبەستمان كە هاووڵاتیان لە بێ ڕزگاریان ببێت بۆئەوەش داوا لەهاووڵاتیان دەكەین بەگوێرەی پێویست ئاو بەكار بهێنن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









