
راوەماسی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئەمڕۆ 15ی مانگەوە جارێكی دیكە ڕێگە دەدرێتەوە بە هاووڵاتیان دەستبكەنەوە بە ڕاوەماسی، بەڵام بە چەند مەرجێك، هاوكات لەماوەی سێ مانگی ڕابردووی قەدەغەكردنی ڕاوەماسیشدا 16 بەلەم و 431 تۆڕی ڕاوكردنی ماسی دەستیان بەسەرداگیراوە.
هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو نوسراوەی كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و هۆبەی سامانی ماسی ئاراستەمان كراوە دوای ئەوەی لە 5/3/2022 ڕێگە بە ڕاوەماسی بەهەموو جۆرەكانی نەدراوە، بەڵام لە ئەمڕۆ 15/6/2022 جارێكی دیكە ڕێگەدەدرێتەوە بە ئەنجامدانی ڕاوەماسی، بەڵام بەمەرجێك لە ڕاوەماسیدا بە هچ جۆرێك ڕێگەنادرێت بە بەكارهێنانی تەزووی كارەبا و ژەهر و تۆڕی كون ورد و مەوادی تەقینەوە بۆ ڕاوەماسی قەدەغەكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی سێ مانگی ڕابردووی وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی، مەفەرەزەكانمان لەسەر ڕووبارەكان توانیویانە دەستبگرن بەسەر 431 تۆڕ و 16 بەلەمی ڕاوەماسی و هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر 601 ماسی ڕاوكراو، و شەش ئۆتۆمبێل و نۆ ماتۆڕسیل و سێ چەكی جۆری كڵاشینكۆف و دوو ماتۆڕی بەلەم و و 100 مەتر وایەری كارەبا و شەش مۆلیدەی كارەبایی و دەیان كەرەستەی دیكەی تایبەت بەڕاوكردن دەستیان بەسەرداگیراوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەمڕۆوە تەنها ڕاوكردن بە تۆڕ و قولاپ ئاسایی دەبێتەوە و هەر كەسێك تەزووی كارەبا یاخود تەقینەوە و ژەهر بەكاربهێنێت دەستگیردەكرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە چوونكە لەهەموو كاتێكدا ڕاوكردن بەو كەرەستانە قەدەغەكراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









