
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسيۆنی يەکێتی رايگەياند: بەمەبەستی زامنکردنی پاشەکەوتی مووچە پڕۆژە ياسايەکمان ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە، ئەوەش بەجۆرێک کە ئەو قەرزانەی هاووڵاتيان کە لای حکومەتە هەروەها ئەو قەرزانەی حکومەت کە لای هاووڵاتيانە هاوتا بکرێن.
کاروان گەزنەيی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: وەک فراکسيۆنی يەکێتی پڕۆژە ياسای بريەکخستن “مەقاصە”مان پێشکەش بە پەرلەمان کردووە، هەوڵمانداوە قەرزەکانی نێوان حکومەت و هاووڵاتيان لە رێگەی پڕۆژەياساوە بچەسپێنين و پاشەکەوت و لێبڕينی مووچەيان لە رێگەی ياساوە بۆ بگەڕێنينەوە.
راشيگەياند: لە ئێستادا هاووڵاتيان 312 مليار دينار قەرزی کارەبا، 157 مليار دينار قەرزی نيشتەجێبوون، 521 مليار دينار قەرزی هاوسەرگيری، کە کۆی گشتييەکەی دەکاتە نزيکەی يەک مليار دۆلار قەرزاری حکومەتن، لە بەرامبەردا مووچەخۆرانی هەرێم بڕی 10 مليار و 395مليۆن و 170 هەزار دۆلاريان لای حکومەتە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێت ئەم لێخۆشبوونە بەشێوەی ئارەزوومەندانە بێت واتە هەر مووچە خۆرێک مافی هەبێت داوابکات ئەو پاشەکەوتەی کە لای حکومەت بخرێتە بری ئەو پاشەکەوتەی کە لای حکومەتە، هەروەها بە ڕێژەی %30 تێپەڕنەکات بۆئەوەی لە داهاتوودا کە دۆخی دارايی هەرێم باشبوو ئەو پارەيە بگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆران.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









