
ئومید سەباح
SNN
دوو ڕۆژە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا و ڕێككەوتن كراوە بۆ ڕێكێشانی هێڵی شەمەندەفەر و كردنەوەی دوو دەروازەی دیكە لەنێوان هەردوولا.
د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی توركیا گفتوگۆ كراوە بۆ چۆنێتی زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و باس لە كێشەی كۆمپانیا توركییەكان لە هەرێمی كوردستان كرا.
ئاشكراشی كرد، باس لە دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر كراوە، كە ئێستا لێكتێگەیشتنێكی گشتی لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و لایەنی توركی لەسەر ئەو بابەتە هەیە، هەروەها لەسەر دروستكردنی چەند گۆڕەپانێكی بازرگانی لەسەر سنوورەكان گفتوگۆ كراوە.
وتیشی، “باس لە چۆنێتی كردنەوەی دەروازەی سنووری لەنێوان هەرێم و توركیا كراوە، وەك دەروازەكانی (زێت و سەرزێڕێ) و دەرئەنجامی ئەم كۆبوونەوانە دەبەینەوە بەردەم سەرۆك وەزیران، ئەوەی پەیوەندیدار بێت بە ئەنجوومەنی وەزیرانە بڕیاری پێویستی لەسەر دەدەین”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









