
پەنابەرانی جیهان فۆتۆ: رۆیتەرز
SNN
هێشتا پرسی ناردنی بەشێک لە پەنابەران بۆ رواندا لە ئارایە، بەڵام هاوکات وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لە دژی ئەو پەنابەرانە راگەیاند کە بە نایاسایی چوونە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە.
بەپێی بڕیارەکە پەنابەرانی نایاسایی دەخرێنە ژێر چاودێری توند و چڕی ئەلکترۆنییە، ئەمەش لە رێگەی دانانی کۆت و پاوانەی ئەلکترۆنی بۆ ئەو پەنابەرانە.
پێشتر زیاتر لە 40 رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ دژایەتی خۆیان بۆ بیرۆکەیەکی لەو جۆرە دەربڕیبوو، بەتایبەتی لە ئەو جۆرە چاودێرییە بۆ تاوانباران بەکاردەهێنرێت و دانانی بۆ کۆچبەر و پەنابەران دوورە لە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤەوە.
بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەو بارەوە رایگەیاندووە، نابێت چیتر پەنابەرانی نایاسایی بێنە ئەم وڵاتەوە و دواتر خۆیان بشارنەوە.
ئەو پرۆژەیە بۆ ماوەی 12 ساڵ بە شێوەی تاقیکردنەوە جێبەجێ دەکرێت و ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە لە رێگەی مەترسیدار و نایاساییەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









