“پێشبینى ناكه‌م عێراق هێز به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى بیره نه‌وتییه‌كان”

بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئاماده‌ین كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین”، ده‌شڵێت: “پێشبینى ناكه‌م به‌غدا هێز به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى بیرهنهوتییهكان”.
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا دوێنێ یه‌كشه‌ممه 19ى حوزه‌یران بڵاوبووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سکاڵاکەی حکومەتی عێراق لەسەر کۆمپانیا نەوتییەکان رایگه‌یاند، “وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئاگادار كردبوونه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێمه هاوبه‌شن و گرێبه‌ستییان لەگەڵمان هەیە كه ئاماده‌بن به‌رامبه‌ر دادگا له 5 و 6ى حوزه‌یران، كه ئێستا دواخرا بۆ 20ی مانگ. بێگومان ئه‌م هاوبه‌شانه ناوبانگی خۆیان هه‌یه و له‌بۆرسه‌ی نه‌وتدا ئیش ده‌که‌ن ئه‌و دادگانه زۆر کاریگه‌ری له‌وان ده‌که‌ن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان کاریگه‌ری بۆ ئێمه‌ش ده‌بێت، چونکه گرێبه‌ست (شریعه متعاقدین) هه‌میشه ئێمه یه‌ک فۆرمه‌ڵه و هاوکێشه‌یه‌ک بهکاردێنیین (win -win deal )سود و زیان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان) واته کاتێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان بێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت، هه‌تا ئه‌م بابه‌ته کێشه بێت ئه‌و کێشه‌ی نێوان دوو حکومه‌ته، حکومه‌تی به‌غداد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک لایه‌نێکی تر، بەڵکو له‌بنه‌ڕه‌تدا هیچ گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه واته بابه‌تی دادگا له‌سه‌ر کۆمپانیایه‌ک بکرێت لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که موخاله‌فه‌یه، واته ئه‌گه‌ر هاتوو گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ به‌غداد کراوه یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئه‌وان کراوه، به‌ڵام داوایه‌ک له‌سه‌ر کۆمپانیا تۆمار بکرێت که له‌بنه‌ڕه‌تدا باره‌گای کۆمپانیا و جێگه‌ی ئیشکردنیان له‌هه‌رێمه ئه‌وان مافیان نییه به‌وشێوه‌یه بیکه‌ن، دووه‌م ئه‌گه‌ر دادگا هه‌بێت پێویسته له هه‌رێم دادگایی بکرێت، چونکه ئه‌م کۆمپانیایه له هه‌رێم کارده‌کات ئه‌گه‌ر کێشه هه‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمه نه‌ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد واته ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی سیاسیه و هیچ په‌یوه‌ندی به کۆمپانیا ته‌نیا بۆئه‌وه‌یه کاریگه‌ری له‌وان بکه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن. ”
له به‌شێكى تر‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم باس له دواخستنى دادگایی كردنى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمیش ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، “هه‌تا ئێستا ئەو کۆماپانیایانە ئەو قسەیەیان نه‌کردووە، ئه‌و دادگایه‌ش سه‌رینه‌گرتووه، چونکه 20ی مانگه ئینجا وه‌کو بڕیار چی ده‌ده‌ن و چی ناده‌ن، من پێشبینی ده‌که‌م ئه‌م بابه‌ته دواده‌خرێت، چونکه دادگا هه‌ندێک رێڕه‌وی خۆی هه‌یه پێویسته تبلیغ کردنەوە بکرێت و پارێزه‌ری ئه‌وان رووخسه‌تی هه‌بێت بچێت به‌رگریی له‌خۆیان بکه‌ن هه‌رچه‌نده گرێبه‌ست له‌وێ نییه بچێت به‌رگریی له‌چی بکه‌ن؟ بۆیه واده‌بینم ئه‌م بابه‌ته دواده‌که‌وێت و هه‌تا ئێستاش هیچ کاریگه‌ری نه‌بووه”.
کەمال محەمەد جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “نوێنەری حکومەتی هەرێم لە دادگایی کردنەکە ئامادە نابێت، چونکە حکومەتی عێراق سکاڵایان له ئێمه نه‌کردووه وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵکو سکاڵایان له کۆمپانیا کردووه، واته نه ئێمه و نه نوێنه‌ری ئێمه ئاماده نابێت، چونکه ئێمه نوێنه‌ری کۆمپانیا نیین، به‌ڵام ئه‌وان سکاڵایان له کۆمپانیاکان کردووه. ”
بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى داگیركردنى بیر و كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم به‌هێز له‌لایه‌ن به‌غداوه یه‌كێكه له بابه‌ته گه‌رمه‌كان و له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “من پێشبینی ناکه‌م هێز به‌کاربهێنێت، چونکه، یه‌که‌م ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی هه‌ستیاره، دووه‌م عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وته له هه‌رێم، ته‌نانه‌ت له بودجه‌ی 2021 یش خراوه‌ته ناو بابه‌تی بودجه‌ی عێراق و په‌سه‌ند کراوه، لە پهسهندکردنهکهشدا دیاره که شایسته داراییه‌کانی هه‌رێم چه‌نده ئه‌وکاته 320 ملیار زیاتر بۆ هه‌رێم بنێرن له‌ئه‌نجامی حسابکردنی نرخی 250 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت، بێگومان عێراق باش ده‌زانێت ئه‌و نه‌وته به‌ڕێگه‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌رهه‌م دێت واته له‌ڕووی یاساییه‌وه دانپیادانه که ئێوه به‌رهه‌متان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکان نرخی 250 هه‌زار به‌رمیل به‌نرخی سۆمۆ حساب ده‌کرێت، کۆ 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 600 ملیار دیناریان ناردووه واته عێراق ئاگای له‌و بابه‌ته هه‌یه که نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت و ده‌چێت بۆ بازاڕه‌کان، وه بڕ و نرخ و ئه‌وانه، ئێمه کۆمپانیای دیلۆت سه‌رپه‌رشتی هه‌موو نه‌وتی هه‌رێم هه‌ر سێ مانگ جارێک راپۆرت ده‌ده‌ن وابزانم ئه‌و راپۆرته بۆ عێراقیش ده‌چێت، چونکه دیلۆت کۆمپانیایه‌ک وردبینی و چاودێریه هه‌موو داتا‌کان به‌وردی بڵاوده‌کاته‌وه. ”
زۆركات به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌ڵێن: ئاگادارى ورده‌كارى نه‌وت نین، له وه‌ڵامى ئه‌م قسه‌یه‌دا وه‌زیرى سامانه سروشییهكانى حكومه‌تى هه‌رێم به وه‌كاله‌ت ده‌ڵێت: “من ده‌ڵێم به‌و كه‌سانه، ئه‌وه راپۆرتی دیلۆته که کۆمپانیایه‌کی به‌ناوبانگه له بابه‌تی وردبینی و چاودێریکردن هه‌ر سێ مانگ جارێک راپۆرتی خۆی ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵ سێ مانگی یه‌که‌م چه‌ند به‌رمیل به‌رهه‌م هاتووه و به‌چه‌ند فرۆشراوه چه‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن چووه چه‌ند بۆ گواستنه‌وه چووه هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی تێدایه، جا هه‌رکه‌سێک بڵێت: ئاگاداری داتا‌کان نیم یان شه‌فاف نییه ئاگام لێ نییه، ده‌بێت وه‌ڵامێکی ته‌واو نه‌بێت ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگاداریش نه‌بێت ده‌توانێت داوابکات ئێمه وه‌کو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان ده‌توانین ئه‌و راپۆرته‌ی بده‌ینێ، هەرچەندە ئه‌و راپۆرته بۆ هه‌موولایه‌ک چوونه واته ورده‌کاری ته‌واو له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و غاز”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هەرێم ئامادەیە نەوت رادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بکات؟ کەمال محەمەد ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى كه ئێمه نه‌وت راده‌ست ده‌که‌ین یان راده‌ست ناکه‌ین ئه‌مه بابه‌تێکه له‌نێوان دوو حکومه‌ته شتێکی شاراوه نییه، هه‌مووشتێک به‌پێی رێککه‌وتن کراوه و عێراق له‌ناو بودجه‌ی خۆی 2021 که له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند کراوه، واته ئه‌و شتانه هه‌مووی دیارن، به‌ڵام رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئالیاتی ئه‌وانه وه‌کو هه‌رێم ئێمه ئاماده‌ین هه‌مووشتێک به لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت، به‌پێی یاسای نه‌وتی هه‌رێم که ئێستا ئێمه کاریپێدهکهین، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی کاریش له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








