لە سلێمانی دەستكرا بەدابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری و لە هەولێریش خۆپیشاندانە

بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ لە شەش بەنزینخانەی شاری سلێمانی دەستبەدابەشكردنی بەنزین بە نرخی 690 دینار كرا كە تایبەت بە هێڵەكانی تاكسی و پاس و هێڵە گشتییەكان، هاوكات دابینكردنی بەنزینی 800 دیناریش بۆ وێستگەكانی دیكە بەردەوامی هەیە، هەرئەمڕۆش بەهۆی نەمانی بەنزین لە شاری هەولێر للایەن بەشێك لە شۆفێران خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بە نوسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردبوو كە هاوشێوەی عێراق بەنزینی 690دیناری بۆ وێستگەكان دابین بكات، ئەمڕۆ تواندرا ئەو بەنزینە لە شەش بەنزینخانەی شاری سلێمانی دابەشبكرێت كە تایبەت بە هێلەكانی پاس و تاكسی و هێلە گشتییەكانی گواستنەوەی هاووڵاتیان، هاوكات بڕی ئەو بەنزینەی كە بۆ سلێمانی تەرخانكراوە بڕی 400 هەزار لیترە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە دابینكردنی ئەو بەنزینە 690دینارییە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە دابینكردنی بەنزینی 800 دیناریش بۆسەرجەم وێستگەكان لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت، لە قۆناغی یەكەمدا میكانیزمی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری هەرێم بۆ ئەو وێستگانە دابیندەكرێت كە بەنزین بۆ تاكسی و پاس و هێڵە گشتیەكان دابەشدەكەن و ئەگەریش بڕەكەی زۆر بوو ئەوا لە داهاتوودا دەدرێت بەسەرجەم وێستگەكان.
لەلایەكی دیكەوە هەرئەمڕۆ چوار شەممە بەهۆی نەمانی بەنزین لە چەند وێستگەیەكی شاری هەولێر، شۆفێرانی ئەو شارە دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزیەتیكرد و داوای دابینكردنی بەنزین دەكەن بۆ ئۆتۆمبێلكانیان بەنرخی 690 دینار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









