بافڵ تاڵهبانى و قوباد تاڵهبانى پشتیوانى خۆیان بۆ چاكسازى له وهزارهتى پێشمهرگه دووپاتكردهوه

كۆبوونهوهى بافڵ تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتى نیشتمانى كوردستان و لیوا روکن بەختیار محمد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ ههینى 24ی حوزەیران، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەدیدارێکدا، پیرۆزباییان لە لیوا روکن بەختیار محمد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەت و پلان و بەرنامەکانی ئەمینداری نوێ بۆ سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دووپاتکردەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، “جەختی لە پێشخستنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە وباشترکردنی ژیان و گوزەرانیان کردەوە”، داواشیکرد، “هەوڵەکان لەپێناو ئامانجە گشتیەکان، کە لەناوبردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و ناوچەکەیە بەگەڕبخرێن.”.
هەر لەو دیدارەدا، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دووپاتیکردەوە، “وێڕای ئاستەنگ و لەمپەڕەکان لەبەردەم رێفۆرمی سەربازی، بەڵام پڕۆسەی چاکسازی سەربازی وەک پڕۆسەیەکی حەتمی و پێویست بەردەوام دەبێت”.
قوباد تاڵهبانى هیواشی خواست، “ئەمینداری گشتیی وەزارەت هەڵگری ئەو ئامانجانە بێت کە پڕۆسەکە و پێشمەرگە بەرەو پێشەوە دەبات، لەمڕوەشەوە پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ سەرکەوتنی کارو بەرنامەکانی ئەمینداری گشتی دووپاتکردەوە”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









