پۆلیسی سلێمانی باندێک دەستگیر دەکات کە 27 مۆبایل و بڕێک پارەیان لەکەسێک سەندبوو

وێنەی تۆمەتبارەکان
SNN-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان چوار تۆمەتبارییان دەستگیركرد كە 27 مۆبایل و بڕێك پارەیان لەهاوڵاتییەك سەندبوو.
بەپێی هەواڵێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ راگەیاندن و پەیوەندییەكان دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی سكاڵای تۆماركرد بەهۆی ئەوی لەلایەن چوار تۆمەتبارەوە لەنزیك تێرمیناڵی شارەزور كە بەمەبەستی كڕینی مۆبایل پەیوەندیان پێوەكردووەو دواتر لەلایەن ئەو چوار تۆمەتبارەوە 27 مۆبایل و بڕی 3900 دۆلاریان لەسكاڵاكار سەندووەو لێیانداوەو جێیانهێشتووە.
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای چەند كاتژمێرێك و دەستکەوتنی سەرەداو، توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتومبێلێكدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدرابو.
بەبڕیاری دادوەر پشكنین بۆ ماڵی تۆمەتبارەكان ئەنجامدراو دەستبەسەر 27 مۆبایلدا گیرا كە لەسكاڵاكاریان سەندبو.
لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران: ( ئ، ع،م) لەدایكبوی 1989 شۆفێری تاكسی، (ك،ت،ع) لەدایكبوی 1990، (ر، ج،ئ) لەدایكبوی 1989، (م،ف،م) لەدایكبوی 1989 كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی شاری سلێمانین بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە دووان لەتۆمەتبارەكان پێشینەیان هەیەو لەبنكەكانی پۆلیس داواكراون، یەکێک لەتۆمەتبارەکانیش لەكاتی دەستگیركردنیدا حەبی بێهۆشكەری پێبووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









