داوایه‌ك بۆ سڕینه‌وه‌ى تیكتۆك له ئه‌پڵ ستۆر و گوگڵ پله‌ى پێشكه‌شكده‌كرێت

ئه‌پڵیكه‌یشنى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك | فۆتۆ: Jaap Arriens / Sipa USA
SNN
هه‌رچه‌نده رێژه‌ى به‌كارهێنه‌ره‌كانى له جیهاندا گه‌یشتووه‌ته 1 ملیار به‌كارهێنه‌ر، به‌ڵام ئه‌ندامێكى كۆمسیۆنى باڵاى په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌مریكا داوایه‌كى پێشكه‌شكردووه بۆ سڕینه‌وه‌ى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له گوگڵ پله‌ى و ئه‌پ ستۆر.
ئه‌پڵیكه‌یشنى تیكتۆك ئێستا یه‌كێكه له به‌ربڵاوترین تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى جیهان، چونكه خاوه‌نى ملیارێك به‌كارهێنه‌ره. ئه‌م تۆڕه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارى چینی شوو زى چی‌و داهێنراوه و ئێستا خاوه‌ندارییه‌تى ده‌كرێت.
برێندهن كار، ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیوویه‌تى، “تویته‌ر ته‌نیا ئه‌پێكى ڤیدیۆیی نییه، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه كه داتا كۆده‌كاته‌وه و پێشكه‌شى به‌یجین (چین)ى ده‌كات”.
به‌شێكى تر‌ى تویته‌كه‌یدا برێندهن كار ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “داوام له هه‌ردوو كۆمپانیاى ئه‌پڵ و گوگڵ كردووه كه له ئه‌پ ستۆر و گوگڵ پله‌ى ئه‌پڵیكه‌یشنى تیكتۆك بسڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ران نه‌توانن به‌كارى بهێنن و داتاكانیان سه‌لامه‌ت بن”.
تویته‌كه‌ى برێندهن كار له‌كاتێكدا كه نۆ سیناتۆرى ئه‌مریكا راپۆرتێكیان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌یان كه تێیدا، “نیگه‌رانى خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ى ئاشكراكردنى داتاكانى كۆمپیانیاى تیكتۆك بۆ حكومه‌تى چین و به‌كارهێنانه‌وه‌یان بۆ مه‌به‌ستى هه‌واڵگرى”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









