لە پارێزگایەکی عێراق ژنێک ویستی دڵی هاوسەرەکەی دەربهێنێت لەکاتـــی خــــەوتندا

دەستگیرکردن ژن
SNN
درەنگانی دوێنێ شەممە، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای نەجەفی عێراق رایگەیاند: کە بریندارێکیان هاتووەتە لا کە چەند چەقۆیەک بە دەوری سنگییەوە بووە بەڵام گیانی لەدەست نەداوە.
پۆلیسی پارێزگاکە دوای ئەم رووداوە رایگەیاند: پیاوێک رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی نەجەف دەکرێت، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ئەو ژن و مێردە کێشە و دەمەبۆڵەیان بووە و ژنکەش ویستوویەتی لەکاتی خەوتنی هاوسەرەکەیدا وەک تۆڵەکردنەوەیەک دڵی بە چەقۆ دەربهێنێت بەڵام بەهۆی بەرگریکردنی هاوسەرەکەیەوە نەیتوانیوە و شکستی هێناوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی ئێستادا ژنەکە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن دەستگیرکراواو بەم زوانە رەوانەی دادگای تاوانەکانی نەجەف دەکرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









