گرانی و بەرزی نرخی بەنزین بووەتەهۆی كەمبوونەوەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەورامان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی لە نرخی خۆاك و كاڵاو شمەك هاتووەتە ئاراوە هاوكات بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینش هۆكاربوون بۆ ئەوەی كە ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان ڕوو لە كەمبوونەوە بكات ئەوەش زیانێكی زۆری لە خاوەن ناوچە گەشتیارییەكان داوە.
محەمەد نعمەت، خاوەنی یەكێك لە شوێنە گەشتیارییەكانی هەورامان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵ تێبینیمان كردووە هاوشێوەی نەبووە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو لەبارەی كەمی هاتنی گەشتیار بۆ ناوچەكەمان، بەجۆرێك دەتوانین بڵێن بەڕێژەی لە %50 هاتنی گەشتیارانی ناوخۆیی كەمیكردووە، چونكە لە ساڵانی رابردوو لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین لە هەفتەیەكدا بەلایەنی كەم چوار بۆپێنج ڕۆژ بەبەردەوامی شوێنەكانمان لەلایەن گەشتیارانەوە خواستیان لەسەر بوو داوادەكران نەیاندەین بە گەشتیارانی دیكە، بەڵام لەمساڵدا جگە لە ڕۆژانی هەینی ژمارەیەك كەم گەشتیار دێنە سنوورەكە لەڕۆژانی دیكە ناوچەكە بەچۆڵی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی پرسیارمان لە گەشتیاران كردووە و بۆخۆشمان بەدواداچوونمان كردووە هۆكای كەمبوونەوەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە و هەورامان بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە كە بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا نرخی خۆراك و پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیان زۆر بەرز بووەتەوە وایكردووە كە هاووڵاتیان زیاتر لە خەمی بەدەستخستنی پێداویستی ڕۆژانی خۆیاندابن وەك لەوەی بیر لە ئەنجامدانی گەشت و سەیران بكەنەوە.
ئاری ڕەمەزان، یەكێك لەو گەشتیارانەی كە لە سلێمانییەوە هاتووەتە ناوچەی گەشتیاری ئاوێسەری هەورامان ئەوەی بۆ SNN روونكردەوە كە سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو خۆراك و شمەك، هاوكات بەرز بوونەوەی نرخی بەنزینیش هۆكارێکی دیكەیە بۆ ئەوەی گەشتیاران نەتوانن وەك پێشتر سەردانی ناوچە گەشتیارییەكان بكەن، چونكە ئەگەر من پێش بە بڕی 10 هەزار دینارم خەرجبكردایە بۆ كڕینی بەنزین بۆهاتنم بۆناوچەكە ئەوا لە ئێستادا دەبێت 20 هەزار دینار بدەمە بەنزین ئەمەش نرخێكی زۆرە لەسەر گەشتیاران زۆر دەكەوێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەهۆی كەمبوونەوەی هاتنی گەشتیاران بۆناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان بووەتەهۆی ئەوەی زیانێكی زۆر بە چێشتخانە و خاوەن شوێنە گەشتیارییەكانی سنوورەكە بگات، ژمارەیەكی زۆری چێشتخانەكانی سنورەكە ژمارەی كارمەندەكانیان بۆ نیوە كەمكردووەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









