
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پاش گهڕانهوهى له وڵاتى ئێران رایگهیاند، ئێران حوکمی چەندین وڵات دەکات و لە عێراقیش خاوەن بڕیارە، هەر ئەوانیش نەیانهێشت سەدر هیچ بکات، دهشڵێت: “قائانى لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکان بوو”.
له ماوهى چهند رۆژى رابردوودا سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سهردانى وڵاتى ئێرانى كرد و چاوى به چهندین بهرپرسى ئهو وڵاته كهوت كه لهنێویاندا ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران بوونى ههبوو.
لهبارهى ناوهڕۆكى سهردانهكهیهوه محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان به دهنگى ئهمریكا راگهیاندووه، “ئێرانییەکان رەنگە ئاگاداری فشارەکان بن، ئەوان بێ ئاگا نیین لە رووداوەکان، چونکە ئێران حوکمی چەندین وڵات دەکات و لەعێراقیش خاوەنبڕیارە، هەر ئەوان نەیانهێشت سەدر هیچ بکات، بۆیە کاریگەریان لەسەر رووداوەکان هەیە”.
وتیشی: “نازانم ئاگاداری مووشەک بارانی هەولێرن یان نا، بەڵام ئەو گروپانەی هەولێریان مووشەک بارانکرد، بە عەینی مووشەک، کێڵگەی غازی کۆرومۆریشیان مووشەک بارانکرد، ئەمە پەیوەندی بە عێراق و حەشدی شەعبیەوە هەیە، کە لە چەندین گروپی جیاواز پێکهاتوون و کەس بەکەس نییە، لە هەموو حاڵەتێکیشدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە هیچ شتێک بێ ئاگا نییە، کە لە ناوچەکە روودەدات”.
لەبارەی بۆچوونى ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و کێشەی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستەکە، محەمەدی حاجی مەحمود ئاشكرایكردووه، “ئەوان لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکەبوون، داوایانلێکردم، هەوڵبدەم نێوان یەکێتی و پارتی هێوربکەمەوە، چیم پێکرا بیکەم”.
به وتهى محهمهدى حاجى مهحمود، “بە مەبەستی سەردانی پزیشك چووەتە ئێران، بەڵام کاتێک بەرپرسانی ئێران پێیانزانیووە لەو وڵاتەیە، داوایانلێکردووە بیبینن و زۆربەیانی بینیووە” و دهشڵێت: “ئهوان بۆچوونیان وابوو، پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق، کێشەی سەرۆککۆمار لەنێوان یەکێتی و پارتی چارەسەر بکرێت، رەنگە لەم ماوەیەدا خۆشیان سەردانی پارتی و یەکێتی بکەن، ئەوان جەختیان لە پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ هەرێم دەکردەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









