
كارگهى پڕكردنهوهى بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بههۆى زۆربوونى خواست لهسهر غازى شلى ماڵان بڕى غازى ماڵان له بازاڕدا كهمبووهتهوه، بهشێوهیهك غاز فرۆشهكان ناتوانن بهشێوهیهكى بهردهوام به كۆڵانهكاندا بگهڕێن هاوشێوهى چهند رۆژى رابردوو.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “ئەو غازەی كە رۆژانە بۆ هاووڵاتییان دابیندەكرێت لە هەردوو كێڵگەی كۆرۆمۆر و كەركوك بەرهەمدەهێندرێت و لەوێوە دەدرێتە كارگەكانی غاز، تائێستاش هیچ گرفتێكی ئەوتۆ لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی غازی شل دروستنەبووە ئەو بڕە غازەی پێشتر بەرهەمهاتووە هەمان بڕه لە ئێستاشدا بەرهەمدەهێندرێت”.
وتیشى: “تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر نرخی بوتڵێك غازی ماڵاندا نەهاتووە و بە بڕی هەشت هەزار و 500 دینار دەدرێتە هاووڵاتییان، بۆیە پێدەچێت كەمبوونەوەی بڕی دابینكردنی غازی ماڵان پەیوەندی بە خواست و بەكارهێنانی زیادەوە هەبێت، بە جۆرێك هەركات خواست لەسەر كاڵایەك یان شمهكێك زیاتر بوو بڕەكەشی كەمدەبێتەوە، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت هەوڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەش بدەن بەجۆرێك كەموكورتی لە غازی شلی ماڵان دروستنەبێت”.
هاوكات ئەمجەد ڕەسوڵ، یەكێك لە غازفرۆشانی ماڵان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لهو بارهیهوه SNNی راگهیاند، “ماوەی چەند رۆژێكە بڕی غازی ماڵان بەراورد بە مانگی رابردوو كەمبووەتەوە، بە جۆرێك ئەگەر لە هەفتەیەكدا چوار رۆژ بمانتوانییانە بە كۆڵان و گەڕەكەكاندا بگەڕێین ئەوا ماوەی چەند رۆژێك لە هەفتەیەكدا رۆژێك یان دوو رۆژ دەتوانین بگەڕێین ئەو غازەشی بۆمان دابیندەكرێت بە ناونوسین دەیدهینە هاووڵاتییان و دەبێت ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی غازیان بۆ دابینبكرێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









