وەزيری دارايی: نەک قەرزمان نەکردووە بۆ مووچە، بەڵکو يەک مليار دۆلار قەرزمان داوەتەوە

ئاوات شێخ جهناب، وهزیرى دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN
وەزيری دارايی حکومەتی هەرێم رايگەياند: ئەوەی گرنگە قەرزمان نەكردووە بۆ مووچە، بەڵكو یەك ملیار دۆلاریش قەرزمان داوەتەوە، لەم شەش مانگەدا وامان كردووە دابەشكردنی مووچە شێوەی ئاسایی خۆی و مانگانە وەربگرێت، ئەمە دەستكەوتە.
ئاوات جەناب وەزيری دارايی حکومەتی هەرێم لە چاوپێککەوتنێکيدا لەگەڵ ميديای حزبەکەی رايگەياند: ئێستا هەردوو داهاتی نەوتو نانەوتیی هەرێم زیادیكردووە، بەشێوەیەك “بەپێی دوا ژمارە، (720) ملیار دیناری داهاتی نەوتمان بووە، بەتێكڕا داهاتی نانەوتیمان گەیشتوەتە نزیكی (287) ملیار دیناری مانگانە.
دەشڵێت “لەدوا كۆبونەوەمان لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە سەرەتای ئەم هەفتەیە بوو لە سلێمانی، چۆنیەتی چاككردنەوەی ئاستی داهات لە سلێمانی تاوتوێ كراوە و هەندێك رێكارو ئیجرائاتمان كردووە بۆئەوەی بابەتەكە راست بكەینەوەو ئاسایش و پۆلیس و دەزگاكانی دیكە دەستوەردان لە كاروباری گومرگ و خاڵە سنورییەكان نەكەن”.
سەبارەت بە دەستکەوتەکانی ئەم کابينەيەش ئاماژەی بەوەکرد:لەماوەی رابردودا زیاتر لە 11 هەزار كەسمان دامەزراندوەو پێنج هەزار مامۆستای گرێبەستمان كردوە بە هەمیشەیی لەگەڵ دامەزراندنی چەند چین و توێژێك لەوانە پزیشك و یەكەمەكانی زانكۆو ئێستاش دامەزراندنی پێنج هەزار كەسی دیكە راگەیەندراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








