
رووداوی هاتووچۆ
SNN-عەلی حەمەسەعید
هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم ئەمساڵیش حاڵەتی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە پارێزگای دهۆك لە ئاستێكی بەرزدان و ڕێژەی گیان لەدەستدا و برندار بوون ڕوو لە بەرزین، بە جۆریك تەنها لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لەكۆی 383 حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ 520 كەس بوونەتە قوربانی بە جۆرێك 479 كەس بریندار بوون و 41 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو: لەسەرەتای شەش مانگی ئەمساڵ حاڵەتەكانی ڕووداوی هاتووچۆ لە سنورەكەدا بریتی بووە لە 383 ڕووداوی هاتووچۆ بەوهۆیشەوە 520 كەس بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش 479 كەس بریندار بوون و 41 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە: هەر لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە كۆی ئەو 41 كەسەی گیانیان لەدەستداوە 14 كەسیان لەڕەگەزی مێ و 27 كەسیشیان لەڕەگەزی نێربوون، هەروەها لە كۆی 479 كەس 117 كەسیان لەڕەگەزی مێ و 362 كەسیشیان لەڕەگەزی نێر بوون، هەرلەوماوەیەشدا پێنج هەزار و 397 ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای دهۆك تۆماركراون لەو ژماەیەش 399 ئۆتۆمبێلی تایبەت و 822 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو 27 ئۆتۆمبێلی كرێ و 123 ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و 26 ئۆتۆمبێلی بیناسازی بوون.
هەر بەگوێرەی ئامارەكان لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆك شەش هەزار و 290 مۆڵەتی شۆفێری بەهاووڵاتیان دراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 145 ژن مۆڵەتی یاسایی لێخورینی ئۆتۆمبێلیان پێدراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









