“دابه‌زینى نرخى یۆرۆ ده‌بێته هۆى هه‌رزانبوونى نرخى كاڵا و شمه‌ك”

ناو بازاڕى شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌زینى به‌هاى یۆرۆ كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى ئه‌و كاڵایانه‌ى كه له ئه‌وروپاوه هه‌نارده ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى ته‌مموز، شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند، “دابەزینی به‌های یۆرۆ کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر بازاڕی عێراق و به‌سه‌ر هاورده‌ش بۆ بازرگانان ئه‌گه‌ر چاودێری بازاڕ به‌دروستی بکرێت، ئه‌مه دەبێته دابه‌زاندنی هه‌ندێک له نرخی ئه‌و کاڵایانه‌ی که له ئه‌وروپاوه هاورده ده‌کرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی زۆری کاروباری بازرگانی له‌عێراقدا چ هاورده هه‌نارده‌ش به‌شێکی، به‌ڵام هاورده هه‌موی به دۆلاره ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش ئه‌گه‌ر به یۆرۆش بێت دواجار لێره به دۆلار یۆرۆکه ده‌کڕن واته، بازرگانان یۆرۆ لێره به دۆلار ده‌کڕن، بۆیه ئه‌گه‌ر به نمونه 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 100 یۆرۆ بێت جاران 100 یۆرۆ 118-120 دۆلار به‌وشێوه‌یه بوو بۆیه ئه‌مه کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر بازاڕی عێراق و به‌سه‌ر هاورده‌ش بۆ بازرگانان، چونکه به‌و دۆلاره‌ی که به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه ده‌توانن یۆرۆیه‌کی زیاتر بکڕن له ئه‌وروپاوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی به یۆرۆ ده‌کرێت ده‌توانن شتی زیاتری پێبهێنن، و له‌وانه‌شه ئه‌گه‌ر چاودێری بازاڕ به‌دروستی بکرێت ئه‌مه ببێته دابه‌زاندنی هه‌ندێک له نرخی ئه‌و کاڵایانه‌ی که له ئه‌وروپاوه هاورده ده‌کرێت”.
به وته‌ى شێروان میرزا، “بازرگانان لێره دۆلار ده‌کڕن ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر 100 دۆلار 100 یۆرۆیان ده‌ستبکه‌وێت باشتره له‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر 100 یۆرۆ 118 دۆلار بده‌ن که‌واته ئه‌مه باشتره بۆ بازرگانه‌کان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و کاڵایانه‌ی که له ئه‌وروپاوه هاورده‌ی ده‌که‌ن و به یۆرۆ ده‌یکڕن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021








