به گوژمه‌ى 5 ملیار بۆرى ئاوى ئیفرازى سێ هه‌ولێر چاكده‌كرێته‌وه

بۆرى ئاوى ئیفرازى سێ هه‌ولێر | فۆتۆ: KRG
SNN
پارێزگارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم 5 ملیارى ته‌رخانكردووه بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌ى شكانى بۆرى ئیفرازى سێ هه‌ولێر، ده‌شڵێت: “بۆرییه‌كه به‌سه‌رچووه بۆیه زوو زوو ده‌شكێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ته‌مموز، بۆرى ئیفرازى سێى ئاوى هه‌ولێر دووباره شكایه‌وه و به هۆیه‌وه 40٪ى دانیشتووانى شارى هه‌ولێر بۆ جارى چواره‌م بێ ئاو بوون.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “سەبارەت بە شکانى بۆرى ئاوى ئیفرازسێ کە ماوە ماوە دەشکێ و دەبێتەهۆى ئەوەى 40% گەڕەکەکانى شارى هەولێر بێ ئاوبێت، ئەم پرۆژەیە لە ساڵى 2004 وە لەزێى گەورە بۆ ناوشارى هەولێر لەلایەن ئەمریکاوە دەستیپێکراوەو تەواوى جێبەجێکردنى پرۆژەکەش لەئەستۆى ئەوان دابووە”.
وتیشى: “تەنانەت هەڵبژاردنى جۆرى بۆرى ئاوەکەش هەر لەلایەن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه بووه کە لەجۆرى (GRP)یە واتە فاپیبەرگڵاس. ئەم جۆرە بۆرییە ماوەیەکى دیاریکراوى هەیە بۆ کارکردن و لەدواى بەسەرچوونى ماوەکەى بەرگەگرتنى نامێنێت و بەبچووکترین بەرکەوتن دووچارى شکان دەبێت. پرۆژەى ئاوى ئیفرازسێ کە لەساڵى 2006 بەبێ وەستان تاکو ئەمڕۆ کاردەکات دواى ئەم هەموو ساڵە کارکردنى، هۆکارى سەرەکى شکانى یەک لەدواى یەکى بۆڕییەکەى، بەسەرچوونى ماوەکەیەتى”.
پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌وه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “دواى دواکاریمان لەسەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بۆ گۆڕنى بۆریی ئاوى ئیفراز سێ کە درێژییەکەى 11 کم و بودجەى پێویست بۆى زیاتر لە 20 ملیار دینارى عێراقیە، بەسوپاسەوە لەلایەن مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ گۆڕینى بۆڕییەکە”.
به وته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، “لەئێستادا وەک قۆناغى یەکەم ئەو شوێنەى کە لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا بەهۆى پاڵەپەستۆى زۆرى وێستگەکان بۆتە هۆى شکانى بۆرییەکە بۆ چەند جارێک لەسەر یەک، بەگوژمەى 5 ملیار دینار لەم نزیکانە دەستدەکرێت بە گۆڕینى بۆرییەکە، کە چارەسەرى لە 85%ى کێشەکان لەو شوێنەدایە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









