حسێن عه‌لى نازناوى پاڵه‌وانێتى راپیدى یانه‌ى خانزادى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه

پاڵەوانێتی شەترەنج
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
پاش ركابه‌رییه‌كى به‌هێز له‌نێو شهترهنجزانانى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى، له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى 17ه‌یه‌مین پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى راپید-ى یانه‌ى خانزاد، دواجار (حسێن عه‌لى حسێن) مامۆستاى نێوده‌وڵه‌تى یارییه‌كه (ئینته‌رناشناڵ ماسته‌ر/ IM) نازناوه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه.
پاش 2 رۆژ ركابه‌ریی، سه‌ره‌نجام په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى راپید-ى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد دادرایه‌وه كه 51 یاریزان تیایدا به‌شداربوون له‌نێوانیاندا 8 كچه یاریزان، پاش بردنه‌وه‌ى نازناوى پاڵه‌وانێتى بلیتز-ى یانه‌كه له‌ڕۆژى 14ى ئایارى 2020، حسێن عه‌لى حسێن شهترهنجزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پاڵه‌وانى شارى هه‌ولێر و كوردستان و عێراق و عه‌ره‌ب له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا به‌دووه‌م نازناو گه‌یشت، ئه‌مه‌ش به‌كۆكردنه‌وه‌ى 8 خاڵ له 9 جه‌وله یاریدا، ئاكار عه‌لى ساڵح-ى هه‌ڵگرى نازناوى مامۆستاى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج (فیدا ماسته‌ر/FM) و پاڵه‌وانى شارى سلێمانى و كوردستان و عیراق و عه‌ره‌ب به‌كۆكردنه‌وه‌ى 7.5 خاڵ پله‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد و ئه‌میش كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو له‌پاڵه‌وانێتى بلیتز-دا توانیبووى پله‌ى دووه‌م وه‌ربگرێت.
هه‌ریه‌كه لهپاڵهوانانى لاوى شارى سلێمانى (ئه‌حمه‌د جه‌زا جه‌مال) هه‌ڵگرى نازناوى مامۆستاى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج (فیدا ماسته‌ر/FM) به 7.5 خاڵ و ئاریان عه‌لى ئیحسان به 7 خاڵ پله‌كانى سێیه‌م و چواره‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان پێ‌بڕا و پاڵه‌وانانى شارى هه‌ولێر و كوردستان و عیراق و عه‌ره‌ب (دیدار موحه‌مه‌د زاهیر) خاوه‌نى (كاندید ماسته‌ر/CM) و كاردۆ ئاكۆ موحه‌مه‌د به‌كۆكردنه‌وه‌ى 6 خاڵ پله‌كانى پێنجه‌م و شه‌شه‌میان برده‌وه.
دواجاریش له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل/ جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى شه‌تره‌نجى عێراق و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبژیوانان و عه‌بدولعه‌زیز ئه‌سوه‌د/ سكرتێر و ژماره‌یه‌كى تر له‌ئه‌ندامانى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزادK خه‌ڵاتى خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا شه‌شه‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه و یه‌كه‌م تا سێیه‌مى سه‌ر ئاستى كچان (كازیو سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا و به‌هره سه‌میر ئه‌نوه‌ر و له‌نیا سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا) كرا كه هه‌ریه‌كه‌یان توانیبووى 4 خاڵ كۆبكاته‌وه.
پاڵه‌وانێتیه‌كه باوهڕپێكراوبوو له‌لایه‌ن یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج/ فیدا- fideو رۆژانى 20 و 21ى ئایارى 2020 له‌هۆڵى له‌یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد یارییه‌كانى به‌سیستمى سویسرى به 9 جه‌وله ئه‌نجامدران و كاتى یارییه‌كانیش 15 خولهك و 10 چركه بوو بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌ك، له‌نێو 51 به‌شداربووى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا، جگه له 4 یاریزانى به‌هره‌مه‌ند، 47 یاریزانیان كۆدى خۆیان له (فیدا) هه‌بوو، 43 یاریزانیشیان خاوه‌نى ریزبه‌ندى جیهانی (فیدا) بوون و 1 یاریزان خاوه‌نى (ئینته‌رناشناڵ ماسته‌ر/ IM) و 2 یاریزانیان خاوه‌نى (فیدا ماسته‌ر/FM) و 1 یاریزانێكیش خاوه‌نى (كاندید ماسته‌ر/CM) بوو.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









