سبەینێش بۆماوەی چوار كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت لەهەرێمی كوردستان ڕادەگیرێن

تاقیکردنەوەی خوێندکاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەر چی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 21ی تەمموز كۆتایی بە تاقیكردنەوە سەرەكییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی هات، بەڵام سبەی دوو شەممە 25ی تەمموز بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی تایبەت بە زمانی سریانی و پەروەردەی مەسیحی، وەزارەتی گواستنەوە و گیاندن كۆمپانیاكانی دابینكەری هێڵی ئینتەرنێتی ناچار كردووە سبەینێش بۆماوەی چوار كاتژمێر هێڵەكانیان ڕابرگرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزرەتی گواستنەوە و گەیاندن بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەرجەم كۆمپانیاكانی دابینكەری ئینەتەرنێت لە هەرێمی كوردستان ئاگاداركراونەتەوە كە سبەی دووشەممە 25/7/2022 هاوشێوی ڕۆژانی پینج شەممە و دووشەممەی هەفتەكانی ڕابردوو بۆماوەی چوار كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕابگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە سبەی دووشەممە بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی زمانی سریانی و پەروەردەی مەسیحییە لە پۆلی 12 بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، بۆیە لە كاتژمێر شەش و 30 خولەك بۆ كاتژمێر 10 و 30 خولەك هێڵەكان ڕادەگیرێن.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە بەشیك لە كۆمپانیاكان پابەند بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە بەقەرەبووكردنەوەی بەشداربووەكانیان بەهۆی ئەوەی لەم مانگەدا ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە بۆماوەی چوار كاتژمێر هێڵەكانیان ڕاگیراوە، بەڵام بەشێكی دیكەشیان ئامادەی قەرەبووكردنەوەنین بە بیانووی ئەوەی فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەیان جێبەجێكردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









