نوێترین زانیاری لەبارەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان

ژمارهیهك یهكهى نیشتهجێبوون | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
قۆناغى یهكهمى پرۆژهى دروستكردنى 20 ههزار یهكهى نیشتهجێبوون بۆ كرێنشینان دهستپێدهكات و دهستبه جیاكردنهوهى ناوى ئهو كهسانهش كراوه كه فۆڕمیان پڕكردووهتهوه بۆ وهرگرتنى یهكهكان.
بهپێى ئەو زانیارییانەی كە لەدەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە SNN دراون، “كارەكانی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و لە ئێستادا قۆناغی یەكەمی جیاكردنەوەی فۆڕمی كرێنشینان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان گەیشتووتە قۆناغی كۆتایی”.
SNN ئهوهشى زانیووه، “هەرچەندە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان بەشێوەی قیستی درێژخایەن، بەڵام تائێستا وردەكاری بەشی هەر پارێزگایەك و ئیدارەرسەربەخۆكان دیارینەكراوە لەو 20 هەزار یەكەیه، بۆیە پێدەچێت بەگوێرەی ئەو فۆڕمانەی كە پڕكراونەتەوە بڕیار لەسەر ژمارە و پشكی هەر پارێزگایەك بدرێت، پاشان لە قۆناغی دووەمدا دەستدەكریت بە دروستكردنی یەكەكان”.
هاوكات زانیارییهكانى دهستهى وهبهرهێنان ئهوهش پشتڕاستدهكهنهوه، “لە ماوەی رابردوودا حكومەتی ھەرێم بڕیاریدا 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان دروستبكات، بۆ ئەو مەبەستەش 120 ھەزار فۆڕم بۆ وەرگرتن یەكەی نیشتەجێبوون پڕكراونەتەوە، لەو ژمارەیە 105 ھەزر و 578 كەسیان خێزاندارن و 88%ی فۆڕمەكان پێكدەھێنن، 14ھەزار و 341 كەسیشیان سەڵتن كە 12%ی فۆڕمەكان پێكدەھێنن”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









