نرخى برنج و ڕۆن و شهكر له بازاڕهكانى سلێمانى %80 دابهزیووه

كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، بەراورد بە سێ مانگی رابردوو نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانی وەك: برنج و ڕۆن و شەكر دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 28ى تهمموز، سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان لەڕێگەی بریكارەكانەوە بەردەوامی ههیه، نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانی هاووڵاتیان ڕووى لە دابەزین كردووە بهتایبهت ماددە خۆراكییەكانی وەك برنج و زەیت و شەكر”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی باس له دابهزینى نرخى خۆراك دهكات به بهراورد به سێ مانگى رابردوو و ئهوهش رووندهكاتهوه، “ئێمە چاودێری نرخەكانمان كردووە لە بازاڕەكاندا بەراورد بە سێ مانگی رابردوو نرخەكان دابەزینی باشیان بەخۆیانەوە بینیووە، بەجۆرێك كارتۆنێك زەیت لە 63 ههزار دینارەوە بۆ 49 هەزار دینار دابەزیووە، كارتۆنێك چا 11 هەزار دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، برنج و نۆكیش بەهەمان شێوە دابهزیون”.
سۆران عهبدولغهفور ئاماژه بهوهشدهكات، ” ئێمه راپۆرتی خۆمانمان نووسیوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارمانكردووە بەرەوامیش دەبین لە چاودێریكردنی بازاڕ و رێگە نادەین چەند كەسێك نرخەكان لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەرز بكەنەوە”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لهبارهى بهرزبوونهوهى نرخى خۆراك باس لهوهشدهكات، “هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە چەند مانگی رابردوودا شەڕی رووسیا و ئۆكراینا بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهان، هەروەها پێشتریش گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێم نرخی پێداویستییەكان بەرزكردەوە، بەڵام بەراورد بە سێ مانگی رابردوو لە %80 نرخەكان دابەزیون”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









