
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا مووچە دابەشدەكرێت و گرفتێكی ئەوتۆ بۆ نەمانی پارەی نەختینە لە بانكەكان دروستنابێت، بەڵام ئەو گرفتە لە بانكەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دروستدەبێت، بە وتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هۆكارەكەی بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە بۆ مووچەی هەولێر و دهۆك پارەی نەختینەی نەوت و بۆ سلێمانی و هەڵەبجەش پارەی تەواوكاری لە داهاتی ناوخۆ دابیندەكرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: مانگانە لەگەڵ نزیك بوونەوە لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران وەزارەتی دارایی ئەو پارەیەی كە لەبەردەستیدایە لەداهاتی فرۆشتنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆ، بەشێوەی نەختینە بڕی 503 ملیار دینار بۆ بانكەكانی پارێزگای هەولێر و دهۆك دابیندەكات ئەو دوو پارێزگای پێویستیان بەو بڕە پارەیەهەیە بۆ دابەشكردنی مووچە و بە بێ گرفت مووچە دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەجۆرێك پارەی مووچە دابیندەكرێت كە هەر بڕە پارەیەكی نەختینە لە دوای دابینكردنی پارەی هەولێر و دهۆك مایەوە ڕەوانەی بانكەكانی سلێمانی دەكرێت، بە نمونە بۆ ئەم مانگە لە كۆی 400 ملیار دینار تا كۆتایی هەفتەی ڕابردوو بڕی 250 ملیار دینار ڕەوانەی بانكەكانی سلێمانی كراوە بۆ دابەشكردنی مووچە، وابڕیاریشە كە تا سبەینێ بڕی 100 ملیاری دیكەش ڕەوانە بكرێت ئەوەی دەمێنێتەوە لەداهاتی ناوخۆ بەشیوەی تەواوكاری ڕۆژانە لەداهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی سلێمانی و هەڵەبجە تەرخاندەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە و وەزارەتی دارایی دەیەوێت سەرجەم پارێزگاكان پارەی پێویستیان لەبەردەست بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە دابەشكردنی لەسەرجەم پارێزگاكان لەیەك وادە دەستپێبكات و لەیەك وادەش كۆتایی پێبێت چاوەڕێدەكەین ئەم مانگە بەم جۆرە بێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








