
خۆپیشانده‌رانى به‌غدا له‌سه‌ر پردى كۆمارى له به‌غدا | فۆتۆ: SNN
SNN
په‌رله‌مانتارێكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، پێیانباشه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجام بدرێت، ده‌شڵێت: “ده‌ستبردنمان بۆ جوڵاندنى جه‌ماوه‌ر بژارده‌یه‌كى ناچاريى بوو”.
ماوه‌ى سێ رۆژه لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌غدا و خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رییان ده‌ستپێكردووه، دوێنێش توانیان بچنه نێو بیناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ناوچه‌ى سه‌وز و تاوه‌كو ئێستاش له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى لایه‌نگره‌كانى ره‌وته‌ه‌ى موهه‌نه‌د خه‌زعه‌لى، په‌رله‌مانتارى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ى ته‌مموز، رایگه‌یاند، “ئێمه ناچاربووین كه ده‌ستبۆ جوڵاندنى جه‌ماوه‌ر به‌رین، چونكه نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌نگاوى یه‌كه‌م”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچوونى ره‌وته‌كه‌ى چییه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته؟ په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته كارێكى باشه، به‌ڵام پێویستى به گفتوگۆى لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه. گرنگه لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌و یاسایه‌ى كه هه‌ڵبژاردنى 2021ى پێئه‌نجامدرا ئه‌و یاسایه خواستى جه‌ماوه‌رى له‌گه‌ڵه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت گرنگه به هه‌مان یاسا بكرێت”.
به وته‌ى موهه‌ند خه‌زعه‌لى، “ره‌وته‌كه‌ى ئه‌وان رێگه‌نادات محه‌مه‌د شیاع سوودانى ببێته سه‌رۆكى حكومه‌نى نوێى عێراق”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









