لەبارەی بەگەڕخستنی كامێرا چاودێرییەكانی تیژڕەوی ڕوونكردنەوە دەدرێت

کامێرەی هاتووچۆ
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد كە لەدوومانگی داهاتوودا كامێرەكانی چاودێری تیژڕەوەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەونە كار، بەڵام بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوەدەكاتەوە كە هیچ وادەیەك بۆ بەگەڕخستنی ئەو كامێرایانە دیاری نەكراوە و هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە.
موقەدەم بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا نە لەلایەن حكومەتەوە نە لەلایەن هیچ لایەنێكی دیكەوە وردەكاری چۆنیەتی كارپێكردنی كامێراکانی چاودێری تیژڕەوی بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی نەدراوە و هاوكات هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ بەگەڕخستنیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ بەگەڕخستنی ئەو كامێرایانە پێویستی بە چەند كۆبوونەوە و وردەكارییەك هەیە چونكە ئەوە پرۆژەیەكی گەورەیە و پێویستی بە وردەكاری زیاتر دەبێت، بۆیە هەركات وردەكاری چۆنیەتی كارپێكردن و وادەی بەگەڕخستنیان دیاریكرا، بەدڵنیاییەوە ئێمەش شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە
وتەكانی ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كامێرا چاودێرییەكانی سلێمانی كە من لەسەری دراومەتە دادگا، لە یەك دوو مانگی ئایندەدا دەكەونە كار.
وتیشی” پیرۆزبایی لە خەڵكی سلێمانی دەكەم كە سەرجەمتان دەبنە كرێچی و دەبێت مانگانە 200 بۆ 300 هەزار، پارەی كامێرەی تیژڕەوی بدەنە كۆمپانیایەك، جەختیش دەكاتەوە كە قازانجی ئەم كامێرانە هێندە زۆرە كە كۆمپانیای جێبەجێكار 403 ئۆتۆمبێلی بە دیاری بۆ حكومەتی هەرێم كڕێوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








