
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا دۆخى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له ساڵى 2013 باشتره، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا خه‌رجیه سه‌ره‌كیه‌كانى وه‌كو مووچه و به‌گه‌ڕخستنی خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌ته‌كان دابینبكات”.
عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئاب، له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “ئێستا داهاتی هه‌رێم باشه، ته‌نانه‌ت له 2013ش باشتره، هه‌موو بودجه‌ی 2013 له‌یاسای بودجه‌ی 2013 له‌به‌رده‌ستماندایه، ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وت و باج و له‌ڕسومات و له‌سه‌رچاوه‌كانی تری داهاته‌وه كه گومرگ و هاوكاری هاوپه‌یمانانه داهاتی هه‌رێمی كوردستان یه‌ک تریلیۆن و 213 ملیار دیناره، به نزیكه‌یی له كاتێكدا خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجییه جێگیره‌كان نزیكه‌ی یه‌ک تریلیۆنه، كه‌واته بۆچی حكومه‌ت هێشتا ناتوانێت مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكات و هێشتا ناتوانێت خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویسته به‌رقه‌رار بكات؟! وه‌كو پێویست پاره بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخان بكات؟! هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه حكومه‌ت یه‌ک گیرفانی نییه و سیسته‌م جێبه‌جێ ناكرێت و ده‌ستێكی پیس هه‌یه له‌داهاتی هه‌رێمی كوردستاندا به‌داخه‌وه له‌ڕێگه‌ی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانیان به‌شێک له‌داهاتی هه‌رێمی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی هه‌ر ئه‌مه هۆكاره‌كه‌یه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ئاڵۆزیه‌كانى به‌غدا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ناردنى 200 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێم ده‌بێت؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “بێگومان ئاڵۆزییه‌كان و ململانێیه‌كان و گیروگرفته‌كانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان ئێستا له‌به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ئابوری و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک هه‌یه بێگومان له‌و روانگه‌یه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان باشبووه ده‌توانرێت به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا خه‌رجیه سه‌ره‌كیه‌كان وه‌كو خه‌رجی مووچه و به‌گه‌رخستنی خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌ته‌كان دابینبكرێت، به‌ڵام 200 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا عومه‌ر گوڵى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “له‌ڕاستیدا ئه‌و ئاڵۆزی و پشێویانه‌ی له به‌غدا هه‌ن بێگومان كاریگه‌ری هه‌یه بێگومان به‌بێ ئاڵۆزی و پشێویه‌كانیش ئێستا له به‌غدا ئاراسته‌یه‌ک هه‌یه كه پێیوایه نابێت ئه‌م 200 ملیاره بنێردرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا به‌تایبه‌ت كاتێک كه ئه‌وان پێیانوایه دادگای فیدڕاڵی یاسای نه‌وت و گازی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، وه ده‌بێت حكومه‌ت ئیداره‌دانی نه‌وت به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات دۆخێک بێته پێشه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و سووته‌مه‌نی گفتوگۆیه‌كی ته‌ندروست بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بۆئه‌وه‌ی ئیداره‌دانێكی باش هه‌بێت بۆ سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته چ له‌هه‌رێم چ له‌به‌غدا پێویستمان به‌ئارامی و سه‌قامگیری هه‌یه، وه دروستبوونی حكومه‌تێک كه كار به‌یاساكان بكات و ده‌ستور بپارێزێت له‌به‌رژوه‌ندی هه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌م خه‌ڵكی عێراقه، چونكه به‌ڕاستی ئێستا هه‌م داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌م داهاتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه كه له‌سه‌روو 100 دۆلاره‌وه نه‌وت ده‌فرۆشن هه‌ردوو حكومه‌ت واپێویست ده‌كات ئه‌م داهاته زه‌به‌لاحه زۆره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ژیانی خه‌ڵكی عێراقدا هه‌بێت”.
به وته‌ى عومه‌ر گوڵپى، “به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌سه‌روه‌ت و سامانی گشتی ده‌بینین له هه‌رێم و ناوه‌ندیش كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه راسته له‌وانه‌یه له‌عێراق كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپی خزمه‌تگوزاریی گه‌وره‌تر بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان دۆخمان زۆرباش بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و دۆخه باشه‌ی كه ئێستا هه‌یه حكومه‌ت ئه‌وه چه‌ند مانگێكه مووچه ده‌دات مانگانه راسته دواده‌كه‌وێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبۆته‌وه بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرێت ئه‌ویش گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه‌یه له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن له هه‌رێمی كوردستاندا بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت پشت به‌داهاته‌كانی خۆی ببه‌ستێت له‌ئیداره‌داندا و چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات بزانێت له‌به‌غداوه 200 ملیاری بۆدێت یان نا”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








