SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى ڕووداوى هاتووچۆوه له سنوورى گه‌رمیان دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان ڕۆژنامه‌نووسه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌حمه‌د نادر کەسوکاری قوربانییەکان بە SNN ی راگه‌یاند: “ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن کە دانیشتووى ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به شارى كه‌لارن، له‌كاتێكدا لە رێگادابوون بۆ چه‌مچه‌ماڵ و له نزیك ناحیه‌ى سه‌نگاو ئوتومبیلەکەیان وهرگهڕاوە”.
وتیشی: یه‌كێك له‌و کەسانەی گیانی لەدەستداوە رۆژنامەنووسێکی تەمەن 27 ساڵە بەناوی “ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر”.
رووداوی هاتووچۆ بە یەکەم هۆکاری گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و خراپی رێگا و بانەکان دەگەڕێننەوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









