سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
بریكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه بۆ ساڵى نوێى خوێندن، “زۆرینه‌ى یه‌كه‌مه‌كانى پۆلى 12 له قوتابخانه حكومییه‌كانن”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى ئاب، سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن به‌پێگه‌ى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، “بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داھاتوو ساڵی نوێی خوێندن بەڕێوەبچێت و وەزارەتی پەروەردەش ھەموو ئامادەکاریەکی کردووە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە رێکخستنەوەی میلاکات و چاپکردنی پەرتوک و ئامادەکردنی قوتابخانەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن ھەندێ رێکاری دیکە ماون تا ئەوکاتەی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە ئەوانیش کۆتایی دێن”.
وتیشى: “جێگه‌ی خۆشحاڵیە زۆربەی ھەرە زۆری یەکەمەکانی دەرچووی 12ی ئامادەیی لە قوتابخانەکانی حکومى بوون، ئەوەیش نیشانەی ئەوەیە قوتابخانەکانی سەر بەحکومەتن ھێشتا توانای زۆریان ھەیە بۆ پێگەیاندنی قوتابیان و پلانی وەزارەتی پەروەردەشە ھەموو توانایەک بخاتەگەڕ بۆ گرینگیدانی زیاتری قوتابخانەکانی حکوومەت”.
له‌باره‌ى بڕیارێکی وەزارەتى په‌روه‌رده بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ گواستنه‌وه‌يان بۆ قوتابخانه تایبه‌ته‌كان سه‌یوان عه‌لى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بەشێک لە قوتابخانەکانی کەرتی تایبەت دەیانەوێت ئەو قوتابیانەی نمرەی بەرزیان ھەیە لە پۆلەکانی 10 و 11ی ئامادەیی بۆخۆیان راکێشن و بچن لە ئەھلیەکان پۆلی 12 تەواوبکەن بۆ ئەوەی لەکاتی بەدەستھێنانی نمرەی بەرز سوود لەنێو بانگی وەربگرن، بەڵام وەزارەتی بڕیاردراوە ھەر قوتابیەکی نمرەی بەرز دەھێنێت زیاتری ساڵەکانی لەکام قوتابخانە بووە لەسەر ئەوە ھەژمار بکرێت، ئێمە رێز لە قوتابخانەکانی کەرتی تایبەت دەگرین، بەڵام ناشکرێت قوتابیەک لە قوتابخانەکانی سەر بە حکومەت ئامادەبکرێت، دواتر ئەوان بۆ ناوبانگ سوودی لێوەر بگرن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









