SNN چەند زانیارییەک لەبارەی کۆنگرەی 14 پارتی ئاشکرا دەکات

0
503

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی 14ی خۆی ببەستێت ئەوەش دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر كۆنگرەی 13 و تێپەڕبوونی 23 ساڵ بەرسەر كۆنگرەی 11، هاوكات لەم كۆنگرەیەدا 800 ئەندام بەشداری دەكەن و مەسعود بارزانیش وەك سەرۆكی پارتی هەڵدەبژێردرێتەوە و ململانێكان لەنێوان (مەسروبارزانی) و (نێچیرڤان بارزانی) لەسەر جێگری سەرۆكی پارتی توندتر دەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسانی پارتی دەستیكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنگرەی 14ی ئەو حزبە دەستپێكردووە، كە وابڕیارە لەمانگی 11ی ئەمساڵ لە شاری دهۆك بە بەشداری 800 ئەندام بەڕێوەبچێت، مەرجیش بۆ ئەندامانی كۆنگرە دانراوە كە نابێت هیچ جۆرە ڕیكلامێك بكەن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی كۆنگرە و نابێت هچ بەڵێنێكیش بە ئەندامانی ئەو حزبە بدرێت دەنگیان پێبدەن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی كۆنگرە لەگەڵ ئەوەشدا هیچ وەزیر و پەرلەمانتارێكیش بەبێ هەڵبژاردن نابنە ئەندامی كۆنگرەی 14ی ئەو حزبە.

ئاماژە بەوەشكراوە، 21 كەس وەك ئەندامی لیژنەی ئاماەكاری كۆنگرەی 14ی پارتی دەستنیشانكراون كە 19 ئەندامیان لەناوخۆ و دوو ئەندامیشیان لەدەرەوەی هەرێمن، ئەوانیش دابەشكراون بەسەر پێنج پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و موسڵ، هاوكات ( مەسعود برزانی) سەرۆكی پارتی سەرپەرشتی بەستنی كۆنگرەی 14 دەكات و ( د. ئیدریس هادی) وەك سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە دیاریكراوە.

SNN ئەوەی زانیوە كە لە كۆنگرەكەدا لەسەرەتادا مەسعود بارزانی كە لە ئێستادا سەرۆكی ئەو پارتەیە خۆی بەربژێرناكاتەوە بۆ سەرۆكایەتی حزب، بەڵام دواتر هەر لە ناو كۆنگرە لە لایەن ئەندامانی كۆنگرەوە بەزۆرینەی دەنگ دەكرێتەوە بە سەرۆكی ئەو حزبە وەك ئەوەی لە كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕوویدا و بە بێ‌ ڕەزامەندی خۆی ( محەمەدی حاجی مەحمود) وەك سكرتێری ئەو حزبە دەستنیشانكرایەوە.

هەر لە زانیارییەكانی SNN  ئەوەش هاتووە ترسی سەرەكی لای مەسعود بارزانی لە بەستنی كۆنگرەی 14ی ئەو حزبە ئەوەیە كە ناكۆكییەكانی نێوان (مەسرور بارزانی) كوڕ و ( نێچیرڤان بارزانی) برازای مەسعود بارزانی زیاتر چڕببنەوە، ئەوەش لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی جێگری سەرۆكی پارتی، هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كۆنگرەی پارتی لەوادەی خۆیدا زۆر دوابكەوێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان لە دروستبوونیەوە لە ساڵی 1946 تائێستا 13 كۆنگرەی بەستووە، لە ساڵی 1999 تا ئێستا كە 23 ساڵە تەنهادوو كۆنگرەی ئەنجام داوە دوایین كۆنگرەی پارتی لە 2010 بەڕێوەچوو، بەپێی پێڕەوی ناوخۆی حیزبەكە دەبووایە لە 2014دا كۆنگرەی 14 ئەنجامبدرایە بەڵام دواخرا بۆ مانگی 11ی ئەمساڵ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this