پارتى هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق راگه‌یاند

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى ئاب، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ده‌كرێت گفتوگۆ و رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته رایگه‌یاند، “ده‌كرێت گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق، به‌ڵام گرنگه ئه‌زموونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو دووباره نه‌كرێته‌وه”.
دەقی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
سەبارەت بە بارودۆخ و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی و ناڕەحەتی خۆی لە ھەمبەر بارودۆخ و تەنگژەی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت. روونە کە ھەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 ئەنجامدرا و ئەو دەرھاوێشتە و کێشە و ئاڵۆزی و پێشھاتانەی دوای ھەڵبژاردن بوونە تەگەژەیەک لەھەمبەر دامەزراندنی حکومەتی تازەی عێراق لەسەر بناغەیەکی دەستووریی باوەڕپێکراو و لەسەر بنەمای سیستمی سیاسیی ئێستای عێراقدا لەئاکامدا وڵات گەیشتە لێواری باردۆخێکی سیاسیی داخراو.
لەڕوانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و لەپێناو بەرژەوەندی وڵات‌دا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لەقۆناخی ئێستایدا رووبەڕووی دەبێتەوە داوا لە سەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین کە لە ئاست بەرپرسیارێتی قۆناخی ئێستادابن و داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکەین ھەنگاوی جیدی و پێویست و بەپەلە بگرنە بەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو لەسەر بناغەی پشت بەستن بەبنەماکانی دەستووری عێراق بۆ رزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا.
ھەربۆیەش لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن کە بەئەنجامی کۆتای ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









