
كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەری بهڕێوهبهرایهتى فۆڕمی خۆراکی مانگانە لە دھۆک رایدهگهیهنێت، له ئایندهیهكى نزیكدا فۆڕمى خۆراك دهبێته ئهلیكترۆنى و دهشڵێت: “دادپەروەری لە دابەشکردنی خۆراک دروست دەبێت و خۆراکی کەمدرامەتەکانیش زیاتر دەبێت”.
حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری فۆڕمی خۆراکی مانگانە لە دھۆک به ماڵپهڕى فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانى راگهیاند، “ھەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراکی مانگانە دەستیپێکردووە و ئێمە تەواوی زانیاریمان بۆ ناردوون و ئێستا وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق کاری لەسەر دەکات و لەم ماوەیە کارەکان تەواو دەبێت و فۆڕمی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی”.
لهبارهى گرنگى گۆڕانى فۆڕمى خۆراكى مانگانه بۆ ئهلیكترۆنى حوسێن سەبری وتی: “ئەو کارە زۆر گرنگە و دەزانین کێ شایستهى وەرگرتنی خۆراکە و کێ شایسته نییە و چەند کەس خۆراکی مانگانە نایانگرێتەوە و چەند کەس دەیانگرێتەوە، چونکە بە ئەلیکترۆنی بکرێت بە فەرمانگەی چاودێری خێزانی گرێدەدرێت کە چەند کەسی کەمدرامەت ھەیە بۆ ئەوەی بەشێکی خۆراک بۆ ئەوان زیاد بکرێت و دیار دەبێت چەند کەس مردووە و چەند کەس رۆیشتووە بۆ دەرەوە و ئەوانەی گلەیی دەکەن کە خۆراک بەتەواوی دابەش ناکرێت، بۆیە دادپەروەری دروست دەبێت”.
ئهو بهرپرسهى حكومهتى ههرێم ئاماژهى بهوهشكرد، “ناشکرێت ھەر پشت بە کاغەز ببەستین و پێویستە بەئەلیکترۆنی بکرێت، چونکە ئێستا حکومەت کار بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی ھەموو دەزگاکانی کردووە “.
حوسێن سەبری ئاماژهى بهوهشكرد، “لە عێراق بڕێکی خۆراک مانگانە زیاتر دەدرێتە ئەوانەی کەمدرامەتن، بەڵام لە ھەرێم ئەو کارە نییە، بە جێبەجێکردنی ئەو ھەنگاوەش ئەوا دەدرێتە ھاووڵاتییانی کەمدەرامەتی ھەرێم، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی باشە و لەماوەیەکی نزیکدا پسوڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









