كارگهكانى ئاسن له سلێمانى خواستى زۆرینهى بازاڕى عێراق پڕدهكهنهوه

ئهسكهلهیهكى له ئاسن دروستكراو | فۆتۆ: ALLPLAN
SNN
خاوهن كارگهیهكى ئاسن له شارى سلێمانى رایدهگهیهنێت، توانیومانه وهك كارگهكانى ئاسن 70٪ى خواستى بازاڕى عێراق پڕبكهینهوه و دهشڵێت: “تواناى بهرههمهێنانى تهواوى جۆرهكانى ئاسنمان ههیه كه ئێستا له جیهاندا ههیه”.
پێشەوا رەحیم، خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی ئاسن لەشاری سلێمانی به ڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەساز راگهیاندووه، “بەرهەمهێنانی ئاسن لەئاستێکی باشدایە تواندراوە 70٪ی عێراق پڕ بکەینەوە کە ساڵانە عێراق پێویستی بە 3 مليۆن تۆن هەیە، کارگە ناوخۆیەکان توانیویانە 2 مليۆن تا دوو مليۆن و 200 هەزار تۆن دابینبکەن، ئەوەی ئەمێنێتەوە لەوڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەکرێت بەتایبەت وڵاتی ئێران”.
دەربارەی ئەوەی توانراوە پێداویستی ناوخۆ پڕ بکرێتەوە؟ ئهو خاوهن كارگهیه ئاماژهى بهوهشكردووه، “پێداویستی ناوخۆ لەئێستادا پڕ نەکراوەتەوە، ئێمە لە 70٪ی بازار پڕدەکەینەوەو خواستی عێراق زیاترە لەبەرئەوەی جەنگ لەناوچەکەدا هەبووە ئەوەش بۆتە هۆی روخانی زۆری ناوچەکە، لەئێستاشدا دەستکراوە بەنۆژەنکردنەوە، ئەمەش خواستی شیش زۆرتر بووە”.
لەبارەی ئەو جۆرە پێداویستیانەی ئاسن لەناوخۆ دروستدەکرێت خاوەنی کارگەکە روونی کردەوە “کارگەکان لەهەرێم و عێراق بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو دروستکراون بەتەکنەلۆژیای نوێ کاردەکەن لەتوانایاندایە هەموو ئەو جۆرە ئاسنانەی لەجیهاندا دروست دەکرێت بەرهەمی بهێنن، بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر”.
دەربارەی کارگەکان تا چەند توانیویانە لەڕووی کواڵتیەوە کێبڕکێی بەرهەمی هاوردەکراو بکەن؟ پێشەوا رەحیم وتیشى: “ئەو جۆرە بەرهەمانەی لەکارگەکان بەرهەم دەهێندرێت لەعێراق و کوردستان کوالێتیان بەرزە زۆرزۆر باشترە لەهەندێک بەرهەمی وڵاتانی دراوسێ کە هەندێک جۆریان لەپشکنینی تاقیگە دەرناچێت، بەڵام تەواوی بەرهەمە ناوخۆیەکان لەپشکنینی تاقیگەی تایبەت بەشیش دەردەچێت و کوالیتیان بەرزە و هیچ گرفتێکی نییە”.
سەبارەت بەوەی حکومەت تا چەند پشتیوانی لەکارگە ناوخۆییەکان دەکات؟؟ ئهو خاوهن كارگهیه ئاماژه بهوهشدهكات، “لەڕووی پشتیوانیکردنمانەوە حکومەت نەیتوانیووە پشتیوانی تەواومان بکات زۆرجار گرفت بۆ کارگەکان دروستدەکەن، چونکە هەندیک جار کارگەکان سکرابیان لەخواروی عێراقەوە بۆدێت، زۆرجار بازگە دادەندرێتو بەدڵی خۆیان پارە وەردەگرن سکرابەکە بەگران دەگات بەدەستمان، لەشوێنی خۆی کە دەیکڕین بە 100 هەزار دینارە، بەڵام کە دەگاتە دەستی ئێمە 250 دۆلار دەکەوێت کە ئەمەش تێچوی زیاترە بۆ کارگەکەمان”.
پێشەوا رەحیم، ئەوە رووندەکاتەوە کە نرخی کارەبا گرفتی بۆ دروستکردون و لهو بارهیهوه دهڵێت: “لەڕووی کارەباوە گرفتێکی زۆرمان بۆ دروستبووە، نرخەکەی زۆر دەکەوێت لەسەرمان ئەوەش کولفەی تێچون زیاددەکات بەمەش نرخ زیاتر دەبێت لەسەر هاووڵاتیان و هەندێکجار کێبڕکێ ناتوانین بەزۆری بکەین لەبازاڕەکاندا، لەخواروی عێراق نرخی کارەبا 40 دینارە لێرە بە 120 دینارە، لەئێستادا کۆمەڵێک کارگەی گەورە لەخواروی عێراق لە دروستکردندایە ئەو کارگانە تەواو ببێت کارگەکانی هەرێم مەترسی زۆریان بۆ دروست دەبێت لەڕووی کارکردنەوە، چونکە کارگەکانی هەرێم سکرابیان بەگرانتر بەدەست دەگات، شیشەکەش بچێتەوە بۆ خواروی عێراق تێچوی زیاتر دەبێت، کارەباش نرخەکەی بەوشێوەیە دوو بەرامبەر بێت ئەوا بەتەواوی کێشەی مونافەسەمان بۆ دروست دەبێت، چونکە هەر تۆنێک شیش 120 دۆلار هەقی کارەبا دەکەوێت لەسەرمان”.
لەشاری سلێمانی حەوت کارگەی ئاسن بەرهەمهمهێنانی شیش و بابەتەکانی ئاسن دروست دەکەن و دەیخەنە بازاڕەوە و بۆ شارەکانی خواروی عێراقی رەوانە دەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








