“سه‌ردانه‌كه‌ى عامرى كاریگەری ئەرێنی ده‌بێت لەسەر دۆخى عێراق”

ساتى پێشوازیكردن له هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لاڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ى هادى عامری بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵا سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كاریگەريی زۆر باشی دەبێت لەسه‌ر لێكنزیك كردنەوەی لایەنە سیاسییەكان به ئاراسته‌ى رزگاركردنى عێراق له چه‌قبه‌ستوویی سیاسى.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه هادى عامری، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى سیاسى هه‌رێم زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی له‌باره‌ى كاریگه‌رییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى عامرى بە SNNی راگەیاند، “سەردانەكەی (هادی عامری) بۆ هەرێمی كوردستان كاریگەری ئەرێنی زۆر باشی دەبێت، چونكە خودی عامری كەسایەتییەكی ناسراوی ناو شیعەكانە و لەلایەن خودی موقتەدا سەدریشەوە گوێی لێدەگیرێت، بۆیە هاتنەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و خستنەڕووی دەستپێشخەرییەكی نوێ بە ئاراستەی كۆتاییهێنان بەم دۆخە چەقبەستووە ئەمە بۆخۆی هەنگاوێكی ئەرێنییە”.
وتیشى: “كۆبوونەوەی هادی عامری و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هێندی دیكە ئەگەرەكانی كۆتایی هێنان بەم دۆخەی زیاتر كردووە، چونكە لە رابردووش‌دا خودی سەرۆك بافڵ چەندین سەردانی بۆ بەغدا ئەنجامداوە و لەگەڵ سەركردەی لایەنە عەرەبییەكان داوای ئەوەی كردووە، لایەنە سیاسییەكان لێكنزیكببنەوە بۆ ئەوەش داوایلێكردوون كە ماڵی مام جەلال لە بەغدا و لە هەرێمی كوردستان هەمیشە كراوەیە بەڕووی لایەنە سیاسییەكاندا بۆ كۆتایی هێنان بەدۆخی چەقبەستووی عێراق”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “راستە لە ئێستادا سەدرییەكان بەجۆرێك لە جۆرەكان گفتوگۆ و دانیشتن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی رەتدەكەنەوە، بەڵام ئەمە تاسەر بۆ سەردییەكان ناچێتە سەر، بەڵكو دەبێت دواجار ئەوانیش بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و دەستبەدانوستان بكەن، چونكە دواجار گەلی عێراق ئەمە قبووڵ ناكات كە دەگوزەرێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









