هاوشێوەی هەنار و هەنجیر، ئەمساڵ بەرهەمی گوێزیش لە هەوامان بە ڕێژەی لە %50 كەمیكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی خاوەن باخە دارگوێزەكانی سنووری ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە كەمبارانی و هەروەها بوونی سەرمایەكی زۆر لە هەردوو وەرزی بەهارو زستانی ڕابردوو بووەتە هۆی ئەوەی بەرهەمی گوێزی ئەمساڵ بە بەرارود بە ساڵانی ڕابردوو بەڕێژەیەكی زۆر كەمبكات هاوكات زۆرێك لە دارگوێزەكانیش بەتەواوی وشك بوون
ئاوێسەر هەورامی، یەكێك لە خاوەن باخە دارگوێزەكانی ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی كە لە كەشوهەوای ناوچەكە ڕوویداوە بەتایبەت لە ڕووی كەمی باران بارین و وشكبوونی سەرچاوە ئاوییەكان و هەروەها بوونی سەرمایەكی زۆر لە هەردوو وەرزی بەهار و زستانی ڕابردوو، بووتە هۆی ئەوەی گۆڕانكاریش لە بەرهەمی گوێزی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەت ناوچەی هەورامان بێتە ئاراوە بە جۆرێك بڕی بەرهەمی گوێز بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بۆ ڕێژەی لە %50 كەمیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ جۆرو كوالێتی گوێزەكانیش بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لە ئاستێكی باشدا نین، چونكە ساڵانی ڕابردوو دارگوێز هەبووە لە هەورامان بەتەنها زیاد لە 80 كیلۆ گوێزی پێوە بووە بەڵام ئەمساڵ هەمان ئەو دار گوێزە كەمتر لە 10 كیلۆ گوێزی پێوەیە، بۆیە بە شیوەیەكی گشتی لە ساڵانی ڕابردوو لە سنووری ناوچەی هەورامان بەرهەمی گوێز لە ئاستێكی زۆرباشدا بوو، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەكە زۆر كەمیكردووە و بەشێكی زۆری دارگوێزەكانیش بەتەواوی وشك بوون.
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاد لە 90 هەزار دارگوێزی بەردار بوونیان هەیە، كە زۆرینەی ئەو دارگوێزانە دەكەونە ناوچەی هەورامان، ساڵی ڕابردووش نزیكەی 50 هەزار تۆن گوێز بەرهەم هاتووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









