64 برینداری چەكی كیمیایی هەڵەبجە تەندروستییان ناجێگرە و ژمارەیەكیان خەریكە بینایی لەدەستدەدەن

بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە باری تەندروستی بریندارانی چەكی كیمیایی لە دۆخێكی خراپدایە و لایەنەپەیوەندیدارەكان چاودێریكردنی ڕەوشی تەندروستی بریندارەكانیان پشتگوێ خستووە، هاوكات ژمارەیەك لەو بریندارانە پێویستیان بە خێرا ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاوە و خەریكە بەتەواوی بینایی لەدەستبدەن.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: باری تەندروستی بریندارانی چەكی كیمیایی لە دۆخێكی خراپدایە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە نەنێردراونەتەدەرەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرو ئەنجامدانی نەشتەرگەری، لەكاتێكدا ئەو كەسانە لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە بۆیان نوسراوە شەش بۆ حەوت مانگێك بچنەوە بۆ ئێران بۆلای پزیشك، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە پارەیان بۆ خەرج نەكراوە نەچوونەتەوە بۆ پشكنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لەلایەن لیژنەی پزیشكی پێیان ڕاگەیەندراوە كە دەبێت بەزووترین كات نەشتەرگەری ئەنجامبدەن، بەپێچەوانەوە بەتەواوی بینایی لەدەستدەدەن، هاوكات پیشتر لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و نووسینگەی سەرۆكی حكومەت پارە بۆ پێویستییەكانی بەركەوتووەكان دابین دەكرا، بەڵام سێ ساڵە راگیراوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: نوسراوی ئەو 64 بەركەوتووەمان ناردووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و دەرخستەمان بۆ كردووە، بەڵام بۆمان جێبەجێ ناكەن، لەكاتێكدا دۆخیان خراپە و ئەوان لیژنەی پسپۆڕ پێی ڕاگەیاندوونكە دەبێت نەشتەرگەری ئەنجام بدەن بكەن، بەڵام وەڵام نەدراوینەتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









