ئهنجوومهنى پارێزگاى سلێمانى لهسهر رهتكردنهوهى دانانى كامێراى پۆینت تو پۆینت كۆدهبێتهوه

کامێرایهكى هاتووچۆ | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدهگهیهنێت، ئەو یاداشتەی كە لەلایەن 16 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاراستەم كرابوو لەبارەی رەتكردنەوەی دانانی كامێراكانی چاودێری خێرايی هاتووچۆ واژووم لەسەر كردووە و خستوومەتە بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی سێشەممەى ئهنجوومهن.
ئازاد حهمهئهمین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی ئهمڕۆ شهممه 20ى ئاب، بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی لەلایەن 16 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاوە یاداشتێكمان ئاراستەكرا كە تیایدا داوای رەتكردنەوەی دانانی كامێرای چاودێری خێرایی هاتووچۆى پۆینت تو پۆینتیان كرد، راستەوخۆ واژووم لەسەر یاداشتەكە كردووە و خستمە بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە”.
وتیشى: “بۆچوونی من وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هیچ جیاواز نییە لە بۆچوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە و پێموایه پێویسته رهتبكرێتهوه”.
سهرۆكى ئهنجوومهنى پارێزگاى سلێمانى ئاماژهى بهوهشكرد، “بهپێى پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومهن ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن ئێمهوه دەردەچن دواتر دەبێت لەلایەن پارێزگار و وەزارەتی ناوخۆوە جێبەجێبكرێن، بۆیە ئەگەر ئێمە دانانی ئەو كامێرایانە رەتبكەینەوە ئەوا ئەركی لایەنی جێبەجێكار دهبێته جێبهجێكردنى بڕیارهكهى ئێمه كه نههێڵن ئەو كامێرایانە دابندرێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین”.
وتەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە پیشتر عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری هەرێمی كوردستان ئەوەی بە SNN راگەیاندبوو، “كۆمپانیای جێبەجێكاری دانانی كامێراكانی چاودێری خێرایی هاتووچۆ بەردەوامە لە كارەكانی و پێدەچێت لە كۆتایی ئەم مانگە یاخود سهرهتاى مانگی ئهیلول كارەكانیان تەواو بكەن”. هاوكات 16 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش لە یاداشتكێدا دانانی ئەو جۆرە كامێرانەیان رەتكردەوە هۆكارەشیان بە دروستكردنی بارگرانییەكی دیكە زانی بۆ سەرشانی هاووڵاتییان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









