“ئه‌مڕۆ 100% ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا دانانى كامێراى پۆینت تو پۆینت ره‌تده‌كاته‌وه”

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – محه‌مه‌د سه‌لامى
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 100% ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا دانانى كامێراى پۆینت تو پۆینت ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ئاب، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى سیستمى كامێرى هاتووچۆى جێگیرى پۆینت تو پۆینت ده‌ستیپێكرد له‌پاش ئه‌وه‌ى 16 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن واژوویان كۆكرده‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى سیستمه‌كه و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ 100% ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا دانانى كامێراى پۆینت تو پۆینت ره‌تده‌كاته‌وه و بڕیارى جێبه‌جێكردنى ده‌وه‌ستێنین بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر له‌ڕووى یاساییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و به‌پێى یاساش ره‌تبكرێته‌وه”.
پێشتر ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی لەلایەن 16 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاوە یاداشتێكمان ئاراستەكرا كە تیایدا داوای رەتكردنەوەی دانانی كامێرای چاودێری خێرایی هاتووچۆى پۆینت تو پۆینتیان كرد، راستەوخۆ واژووم لەسەر یاداشتەكە كردووە و خستمە بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە”.
وتیشى: “بۆچوونی من وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هیچ جیاواز نییە لە بۆچوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە و پێموایه پێویسته ره‌تبكرێته‌وه”.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “به‌پێى پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومه‌ن ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن ئێمه‌وه دەردەچن دواتر دەبێت لەلایەن پارێزگار و وەزارەتی ناوخۆوە جێبەجێبكرێن، بۆیە ئەگەر ئێمە دانانی ئەو كامێرایانە رەتبكەینەوە ئەوا ئەركی لایەنی جێبەجێكار ده‌بێته جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى ئێمه كه نه‌هێڵن ئەو كامێرایانە دابندرێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









