زیاتر له 60%ى دارگوێزەكانی هەورامان تووشی شێرپەنجە بوون و 5%یان وشكبوون

دارگوێزێكى تووشبوو به شێرپهنجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشییەكی بەكتری و كەڕوویی كە بە نەخۆشی شێرپەنجە ناسراوە، زیاتر لە 60%ى دارگوێزەكانی هەورامان نهخۆشن و 5%یشیان بهتهواوهتى وشكبوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەشی پاراستنی رووەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNN دراون، “ماوەی چەند ساڵێكە نەخۆشییەكی بەكتری و كەڕوویی كە بە نەخۆشی شێرپەنجەی دارگوێز ناودەبرێت لەناو باخە دارگوێزەكانی هەورامان بڵاوبووەتەوە بەو هۆیەشەوە بەسەدان دارگوێز بە تەواوەتی وشك بوون. لە ئێستادا لە 60%ی كۆی گشتی دارگوێزەكان بە تووشبووی ئەو نەخۆشییە تۆماركراون و 5%یان بەتەواوەتی وشكبوون و هیچ هیوایەك نەماوە بۆ دووبارە سەوزبوونەوەیان كە هەندێك لەو دارگوێزانە تەمەنیان نزیكەی 100 ساڵ دەبێت”.
SNN ئهوهشى زانیووه، “هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە دەرمانی قڕكەری بۆ خاوەن باخەكان دابینكردووە و هەڵمەتی قەلاچۆكردنیشیان دەستپێكردووە، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێك لە خاوەن باخەكان بە بەكارهێنانی دەرمانەكە. هەروەها بەهۆی ئەوەی بەشێك لە خاوەن باخەكان ماڵیان لە سلێمانییە و باخەوانیان بۆ باخەكانیان گرتووە دۆخهكه گهیشتووهته ئێستا كە مەترسی لەناوچوونی سەرجەم دارگوێزەكانی هەورامان لە ئارادایە”.
لێپرسراوانی بەشی پاراستنی ڕووەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئەوەشدەخەنەڕوو، “مەترسی ئەم نەخۆشییە لەوەدایە كە لەڕێگەی ئاو و هەوا و بەركەوتن و دەستلێدان و حەشەرات دەگوازرێتەوە بۆ دارگوێزەكانی دیكە، بۆیە كۆنتڕۆڵكردنی زۆر ئەستەم بووە، بەتایبەت كە سیستمی ناوچەی هەورامان ئاودێرییە و دارگوێزەكان بۆماوەی ساڵێك بەرگە دەگرن، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو بەتەواوەتی وشك دەبێت”.
ههر لهوبارهیهوه ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بۆ SNNی روونیكردەوە، “لیژنەیهكی كشتوكاڵی لە عێراقەوە هاتوونەتە سنوورەكە و بەهەماهەنگی ئێمە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە، لیژنەكە گەڕاونەتەوە بەغدا، بەڵام هێشتا ئەنجامەكانیان بە ئێمە نەگەیاندووە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









