“هه‌تاوه‌كو حكومه‌ت مووچه له ململانێ سیاسییه‌كان نه‌هێنێته‌ده‌ر كێشه‌ى مووچه‌ى سلێمانى چاره‌سه‌ر نابێت”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌خۆرانى سلێمانى بریتیه له‌وه‌ى حکومەتی هەرێم بابه‌ته‌كه لە ململانێ سیاسییەکان بیهێنێتە دەره‌وه، ده‌شڵێت: “ئێستا كه مووچه‌ی مانگى ته‌مموز دراوه له‌داهاتی مانگی ئاب ئه‌و پاره‌یان بۆ ته‌واو كراوه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا له‌باره‌ى كورتهێنان له پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆران له پارێزگاى سلێمانى و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه رایگه‌یاند، “ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌و ململانێیانه بهێنێته ده‌ره‌وه مووچه‌ی مووچه‌خۆران زامن بكات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌وه‌ی كه له‌داهاتی فرۆشتنی نه‌وت مووچه دابینبكرێت، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی 43% به 57% بێت بێگومان داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌شی ئه‌و ته‌موویله ناكات كه دیاریده‌كرێت بۆ مووچه و وه‌كو وتم: هه‌موو مانگێک 35 ملیار دینار كورتی ده‌بێت تراكومه‌ی كردووه ئێستا كورتیه‌كه زۆر زۆر بووه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به هه‌بوونى “دوو ئیداره‌یی ده‌كات” و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، ” سیمایه‌كی دوو ئیداره‌ی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه راستیه، مامه‌ڵه‌كردنی دوو ئیداره‌یی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه وایكردووه كه هه‌موو مووچه‌خۆرانی ئه‌و سنووره به‌و شێوه‌یه بێت ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه و داواش كراوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مووچه‌خۆران بخاته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئێستا نرخی نه‌وت له‌ئاستێكی باشدایه و هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی دارایی زۆرباشدایه له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه ناكرێت ببێته كێشه”.
به وته‌ى زیاد جه‌بار، “ئێستا كه مووچه‌ی مانگى ته‌مموز دراوه له‌داهاتی مانگی ئاب ئه‌و پاره‌یان بۆ ته‌واو كراوه، ئه‌مه چه‌ندین جاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ناكات له‌سه‌رئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م بابه‌ته بهێنێت كه دوای ئه‌وه‌كراوه به مه‌ركه‌زی له‌سه‌ر پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت مووچه دابینبكرێت بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه وایكردووه له‌داهاته ناوخۆ كه هه‌م له پێداویستیه‌كانی سنووری پارێزگاكه كورت ده‌هێنێت هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ش”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كایندا ئاماژه‌ى به گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى سلێمانى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم كردووه و روونیشیكردووه‌ته‌وه، “حكومه‌ت له پلانه‌كانیدا حسابى به‌وه ناكات كه داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی 85-90 یان 90-95 ملیار دیناره مانگانه.بێگومان داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆچی به‌كاردێت؟ بۆ بودجه‌ی تشغیلی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌كارده‌هێنرێت، هەروەها بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ كڕینی ده‌رمان بۆ خۆڵ و خاشاک بۆ ئه‌مانه به‌كارده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی ته‌مویل ده‌كرێت بۆ مووچه ئه‌وه‌ی ته‌موویلی مووچه مه‌ركه‌زیه بۆیان دیاریده‌كرێت ئێستا به‌وه‌ی كه خه‌رج ده‌كرێت بۆ بودجه‌ی تشغیلی”.
زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “بێجگه له هه‌موو ئه‌وه‌ى كه باسمان كرد مانگانە 15 ملیاریش لە داهاتی سلێمانی بۆ بودجه‌ی تشغیلی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیكه ده‌ڕوات له پشكی سلێمانی ده‌بڕدرێت، وایلێدێت داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌شی ته‌موویلی مووچه و به‌شی پێداویستیه‌كانی داموده‌زگاكان خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆى ناكات و ئێستا نزیكه‌ی 35 ملیار مانگانه كورت ده‌هێنێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021








