ئیداره‌ى زاخۆ سه‌ردانیكردنى گه‌شتیارانى بۆ 4 ناوچه‌ى گه‌شتیاريى قه‌ده‌غه كردووه

پردى ده‌لال له زاخۆ | فۆتۆ: Bahzad Sedari / Flickr
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئیداره‌ى زاخۆ سه‌ردانیكردنى گه‌شتیارانى بۆ چوار ناوچه‌ى گه‌شتیاريى قه‌ده‌غه كردووه و به‌و هۆیه‌وه زیانێكى ماددیى زۆر به‌ر چه‌ندین شوێن كه‌وتووه، خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كى گه‌شتیاریش ده‌ڵێت: “له‌دواى هێرشه‌كه‌ى په‌رخ رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیار 90% كه‌میكردووه”.
مانگى رابردوو به‌هۆى تۆپبارانى تۆپخانه‌كانى توركیاوه بۆسه‌ر ناوچه‌ى گه‌شتیاريى په‌رخ 9 گه‌شتیاريى عه‌ره‌ب گیانیان له‌ده‌ستدا و 26ى تریش برینداربوون، ئه‌و رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ى سیاسى به‌دواى خۆیدا هێنا به‌شێوه‌یه‌ك باڵیۆزخانه‌ى توركیا له به‌غدا ئاڵاكه‌ى هێنرایه خواره‌وه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه و ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى پێدانى فیزاى توركیاش له عێراق داخران.
به‌پێى بەدواداچوونەكانی SNN و بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی گەشتیاران بە SNN دراون، “دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێك بەسەر تۆپبارانكردنی ناوچەی پەرخی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی زاخۆ تائێستا قەرەبووی ماددی و مەعنەوی ئەو كەسانە نەكراوەتەوە كە لەو رووداوەدا زیاندمەند بوون. لەكاتێكدا زیاتر لە 20 خاوەن شوێنی گەشتیاری زیانی دەیان هەزار دۆلایان بەركەوتووە و لە ئێستاشدا رێگەیان پێ‌نادرێت دووبارە شوێنە گەشتیارییەكانیان بەڕووی گەشتیاراندا بكەنەوە”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “دوای تۆپبارانەكەی گوندی پەرخ، جگە لەوە سەردانیكردنی شوێنە گەشتیارییەكانی ئەو گوندە، قەدەغەكراون لەهەمان كاتیش‌دا چوونی گەشتیاران بۆ سەیرانگاكانی دەشتەخ، شەرانش و بهێرێش لە هەمان ناوچە قەدغەكراوە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ترسی دووبارە ئەنجامدانی تۆپباران هەیە لە لایەن توركیاوە، هەر بەوهۆیه‌شەوە هاتووچۆی گەشتیاری لە دوای رووداوەكەوە زۆر كەمیكردووە و بە سەدان هاووڵاتی ئەو سنوورە بێكار ماونەتەوە”.
هەر لە زانیارییەكانی SNNدا ئەوەش هاتووە، “خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان و هەروەها كۆمپانیاكانی گواستنەوەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی زاخۆ، سەردانی ئیدارەی سنوورەكەیان كردووە و داوایان لێكردوون كە رێگەیان پێبدەن دووبارە ناوچە گەشتیارییەكان لەسەر ئەستۆی خۆیان نۆژەن بكەنەوە بۆ ئەوەی جموجوڵی گەشتیاری دەستپێبكاتەوە و ئەوانیش لە بێكاری رزگاریان ببێت، بەڵام داواكارییەكەیان لەلایەن ئیدارەی سنوورەكەوە رەتكراوەتەوە بە بیانووی ئەوەی مەترسی هێرشكردنە سەر ئەو ناوچە گەشتیارییانە هەیە”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سوارە ئەحمەد، خاوەنی یەكێك لە كۆمپانیا گەشتیارییەكانی تایبەت بە گواستنەوەی گەشتیار بە SNNی راگەیاند، “بێگومان ئەو هێرشانەی لەلایەن توركیاوه بۆ سەرناوچەی گەشتیاری پەرخ ئەنجامدران كاریگەری زۆر خراپی لەسەر كەرتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەگشتی و ناوچەی زاخۆ و بادینان بەتایبەتی دەبێت، هەر لە ئێستاوە كاریگەرییەكانی ئەو هێرشانە بەدەركەوتوون و رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه”.
وتیشى: “كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى گه‌شتیار به‌شێوه‌یه‌كه كه پێش هێرشەكەی توركیا سەرجەم ناوچە گەشتیارییەكان گیرابوون و پڕبوون لە گەشتیار بە تایبەت گەشتیارانی عەرەب، بەڵام دواى هێرشه‌كه رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه”.
ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه ئاماژەی بەوەشكرد، “خاوەنى شوێنە گەشتیارییەكان زیانێكی زۆریان بەركەتووە، ئەگەر دۆخەكە هەروا بەردەوام بێت و گەشتیاران ترسیان هەبێت لە هاتنیان بۆ ئەم ناوچە گەشتیاریانەی سنووری زاخۆ، ئەوا زیانێكی زۆر بەركەرتی گەشتیاری و ئەو خاوەن شوێنە گەشتیارییانە دەكه‌وێت، چونكە دەتوانین بڵێین بەگشتی هاتنی گەشتیاران بە رێژەی لە 90% كەمیكردووە بەراورد بە پێش هێرشەكەی توركیا”.
به وته‌ى سوارە ئەحمەد، “ئه‌وان پێشتر لە رۆژانی چوارشەممە تا رۆژانی شەممە گەشتیاریان بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری زاخۆ و بادینان گواستووتەوە، بەڵام لەم هەفتەیەدا سەرەڕای ئەوەی وابڕیاربووە سێ پاسی گەورە گەشتیار لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بهێنن، بەڵام سەرجەمیان رەتیانكردووەتەوە گەشت بكەن و جارێ نازانن دۆخەكە بەرو كوێ دەڕوات”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









