ده‌وام له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیه‌كانى ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه

یه‌كێك له شه‌قامه گشتیه‌كانى تارانى پایته‌ختى ئێران | فۆتۆ: ATTA KENARE / AFP via Getty Images
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆككۆمارى ئێران رایگه‌یاند: رۆژى 4ى حوزه‌یران، سه‌رجه‌م شوێنه ئاینى و مهزراگهكان ده‌كرێنه‌وه، وتیشى: “رۆژى 10ى حوزه‌یران، ده‌وامى فه‌رمى له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیيهكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆككۆمارى ئێران له میانى به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى كۆرۆنا له حكومه‌تى ئێران رایگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده ئێمه پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى شوێنه ئاینهكانمان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام رۆژى 4ى ئایار، ته‌واوى شوێنه ئاینى و مه‌زراگه و شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌كرێنه‌وه له خۆرهه‌ڵاتن بۆ خۆرئاوابوون”.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان سه‌رۆككۆمارى ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له رۆژى 10ى حوزه‌یران، ده‌وام له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كاته‌وه و فه‌رمانبه‌ران ده‌ست به كاركردن ده‌كه‌نه‌وه”.
قسه‌كانى سه‌رۆككۆمارى ئێران له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا 131 هه‌زار و 652 كه‌س له ئێران تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 300 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، رۆژانه‌ش حاڵه‌تى نوێى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته تۆمارده‌كرێن.
هاوكات دوێنێ حكومه‌تى ئه‌و وڵاته داواى له هاووڵاتیان كرد، “به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه له ماڵ و سه‌ردانى كردنى دۆست و ئازیزانیان رابگرن و خۆیان له ماڵه‌وه بهێڵنه‌وه تا دووربن له ئه‌گه‌رى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









