مەلا یاسین “بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی پاڵپشتییەكی گەورەن بۆ ئێمە”
مەلا یاسین
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت هەوڵێكی جدی گشتگیرو چڕوپڕی دەستپێكردووە بۆ سەرپێخستنەوەی پرۆژە وەستاوەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەكان پاڵپشتییەكی گەورن بۆ ئێمەی وەبەرهێنان و بەدڵنیاییەوە كاریگەری زۆرباشیشان دەبێت.
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: “لەئێستادا هەڵمەتێكی گشتگیر و جدی و لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەتەوە دەستپێكردووە لەلایەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی موڵكی گشتی و لەلایەكی دیكەش بۆ نەهێشتنی ڕۆتینان و دروستكردنی سەرئێشە بۆ وەرهێنەران، ئێمە لە یەكێتی وەبەرهێنەران بەتەواوی پاڵپشتی ئەم هەوڵانەی جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەین و پێمان وایە كە ئەمە ڕێگا دروستكەیە بۆ زیاتر پێشخستنی سلێمانی و كۆتایی هێنان بەهەر قۆرخكاریی و گرفتێك كە بۆ وەبەرهێنەران دروستكرابوو لە ڕابردوودا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەماوەی ڕابردوودا كۆبوونەوەمان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئەنجامدا و لەو كۆبوونەوەیەدا سكاڵای خۆمانمان گەیاندە ناوبراو كە هەندێك لە فەرانگەكانی حكومەت گرفت و ئاستەنگ بۆ وەبەرهێنەران دروستدەكەن، هەر ئەوەش وایكردووە كە سنووری سلێمانی پاشەكشە بكات لەڕووی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانەوە، بۆیە جێگری سەرۆكی حكومەت ئەم نیگەرانییەی وەبەرهێنەرانی بەهەند وەرگرت و ئەمڕۆش كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوی فەرمانگەكان كردووە بۆ كۆتایی هێنان بووە بەو كێشەو گرفتانەی كە بۆ وەرهێنەرانیان دروستكردووە.
وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، خودی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كەسێكی بە ئەزمون و شارەزای سیستەمی وڵاتانی دیكەیە لەوە تێگەشتووە كە پێشكەوتنی هەر شار و وڵاتێك بەندە بە ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و ڕەخساندندی هەلیكار بۆ دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان، بۆیە بڕیارەكانی ئەمڕۆ پاڵپشتییەكی گەورەن بۆ ئێمە كە لەمەودوا بە متمانەوە دەستبكەینەوە بە ئەنجامدانی پۆژەكانمان لە سنوورەكەدا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









