سیستمى مووچهى سهرجهم مووچهخۆرانى ههرێم گۆڕانكارى بهسهردا دێت

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند مانگێكە حكومەتی هەرێم لەڕێگەی پرۆژەیەكی تایبەتەوە سەرقاڵی بەئەلیكترۆنیكردنی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبهرانی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش رایدهگهیهنێت، “ئهگهرى ههیه لە مانگی داهاتووەوە بتوانن مووچەی بەشێك لە خانەنشینان بەشێوەی ئەلیكترۆنی دابهشبكەن و تاوهكو كۆتایی ئەمساڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە ئەلكترۆنی بكرێت”.
بهپێى ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی داراییهوه بە SNN دراون، “وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند دامەزراوەیەكی حكومی و ئەهلی بەتایبەت لە بواری ئایتی و كۆمپیوتەردا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی بەئەلكترۆنیكردنی دابەشكردنی سیستمی مووچە لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا مووچەی چەند خانەنشینێك بەو سیستمە كه رێكخراوە و تاقیكراوەتەوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە دهدرێت”.
به وتهى ئهو بهرپرسهى وهزارهتى دارایی، “ئەگەر فریابكەون ئەوا لە مانگی داهاتووەوە بەشێكی زۆری خانەنشینان دابەشكردنی مووچەكانیان دەبێت بە ئەلیكترۆنی”.
لهبارهى شێوازى دابهشكردنهكهوه ئهو بهرپرسهى وهزارهتى دارایی كه نایهوێت ناوهكهى بڵاوبكرێتهوه دهڵێت: “هەر خانەنشینێك كارتێكی ئەلكیترۆنی بۆ دەكرێت، دواتر ژمارە حسابێكی بۆ دەكرێتەوە و مانگانە مووچەكەی دەچێتە سەر ئەو ژمارە حسابە و دەتوانێت لەڕێگەی ئەو كارتە ئەلیكترۆنییەوە هەركاتێك بیەوێت لەهەر بانكێكی حكومی بێت مووچەكەی وەربگرێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، “لەئێستادا سیستمەكە تەنیا چەند كێشەیەكی تەكنیكی تێدایە، چارەسەر بكرێت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ مووچەی خانەنشینان، هاوكات هەوڵیش دەدرێت تا كۆتایی ئەمساڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش بەو سیستمە ئەلیترۆنییە دابەشبكرێت بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەكی بەرچاو لە بانكە حكومییەكان بە ئەلیكترۆنی كراون”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








