“له‌دواى بڕیاره‌كانى قوباد تاڵه‌بانى 55 پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت”

كۆبوونه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رى فهرمانگهكانى سلێمانى | فۆتۆ: Azhe Omar
SNN
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، 370 پرۆژەی وەبەرھێنان پێشکەشکراون و 55یان کاریان لەسەرکراوە، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانیش ده‌ڵێت: “له‌دواى بڕیاره‌كانى قوباد تاڵه‌بانى چه‌ندین بازرگان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوین بۆ به‌دواداچوون”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ى ئه‌یلول، ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەی پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە سلێمانی له‌دواى بڕیاره‌كانى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، ” 370 پرۆژەی وەبەرھێنان پێشکەشکراون و 55یان کاریان لەسەرکراوە بۆ ئەوەی دەستپێبکەن”.
وتیشى: “پرۆژەکانی دیکە کاری لەسەر دەکرێت و رۆتین و ئاستەنگەکانی بەردەمیان ناھێڵرێت و کارەکانیان خێرا دەکرێت، ھەروەھا ھاوکاری زیاتری وەبەرھێنان دەکەن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیش رایگەیاند، “لەدوای بڕیارەکانەوە چەندین پەیوەندی بە ژووری بازرگانی کراوە لەلایەن وەبەرھێنانەوە بۆ بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکان”.
رۆژى یەکشەممە 4ی ئه‌یول، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی حكومه‌تى هه‌رێم لەگەڵ بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئه‌و فەرمانگانه‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانی کۆبۆوە كه په‌یوه‌ندییان به وه‌به‌رهێنان و كاروبارى دارایی و كه‌رتى تایبه‌ته‌وه هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانى چه‌ند بڕیارێكى گرنگیداوه كه گرنگترینیان بریتین له، “له رۆژانی داهاتوودا 55 پرۆژەی وەبەرهێنان بکەوێتەگەڕ له سلێمانى”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌ت به بەڕێوەبەر و کارمەندانی فەرمانگەکانی وتوو: “یەک هەفتەتان لەبەردەمە بۆ جێبەجی کارەکان. ئەوەی بە میزاج کار دەکات با بچێتەوە ماڵەوە.ئێوە بیانوو بە وەبەرهێنەرەکان دەگرن”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “لێتان قبوڵ ناکەم وەبەرهێنەران راوبنێن بۆ شارەکانیتر. لەم هەفتەیە سەرجەم پرۆژەکان تەواو نەبن وەڵا ئەتانێرمەوە ماڵەوە. 55 پرۆژە لەسەر ئەم مێزەیە لەماوەی کەمتر لەمانگێک ئەبێت ئیشیان دەستپێکردبێت. لێتان قبوڵ ناکەم پارەو سەرانە لە وەبەرهێن وەربگیرێت. ئەو فەرمانگەیەی دەوامی مەزبووت نەبێت، بەڕێوبەرەکەی ئەنێرمەوە ماڵەوە”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكردووه، “ئەم پرۆژانە هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت و جوڵەی بازرگانی زیاد دەکات. لێتان قبوڵ ناکەم ئەو سیستییەی لە سلێمانی هەیە بەردەوام بێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








