
بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە نرخی بەنزین دابەیزنی بەخۆیەوە بینیوە و تاڕادەیەك نرخەكان جێگربوون، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات هەرچەندە تائێستا بەفەرمی هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی زیاتر دابزینی نرخی نەوت بەڵام لەئێستادا هیچ گرفتێكی كەمی بەنزینمان نییە ئەگەر حكومەتی عێراق بڕێكی زیاتر بەنزین هەناردە بكات بەدڵنیاییەوە نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.
بەهمەن شێخ عەبدوڵا، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی دوو هەفتە زیاتر نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەكان جێگیرە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گرفتێكی كەمی بەنزین لە بەنزینەخان بوونی نییە و حكومەتی هەرێمیش بەردەوامە لەدابینكردنی بەنزینی جۆری 800 دینار و 690 دیناری.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەنزین لە پالاوگەكانی ناوخۆ و هەروەها بڕێكی بەنزین لە عێراق و هاوكات بەشێكی دیكەش بەشێوەی بازرگانی لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت، پرۆسەی دابینكردنی بەنزین زۆر بەباشی كەوتووەتە سەر سكەی خۆی، بەڵام ئەگەر حكومەتی عێراق برێكی زیاتر بەنزین بە نرخێكی هەرزانتر ڕەوانەی هەرێم بكات بەدڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر زیاتر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت.
وتەكانی وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا جگە لەوەی لە زۆریك لە بەنزینخانەكان بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری بۆ تاكی و پاسەكان بوونی هەیە، لە هەمان كاتیشدا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە هزار و 50 دینارە و نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن بە هەزار و 250 دینارە نرخی لیترێك بەنزینی جۆری سوپەریش بە هەزار و 350 دینار دەفرۆشرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









