په‌رله‌مانى عێراق له 9 مانگدا 216 ملیارى خه‌رجكردووه و 2 یاساى په‌سه‌ند كردووه

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | AFP
SNN-عەلی حەمەسەعید
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى راوێژكارى عێراقى رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ى 9 مانگى رابردوودا په‌رله‌مانى عێراق به‌هۆى دۆخى سیاسییه‌وه ته‌نیا دوو یاساى په‌سه‌ند كردووه، ده‌شڵێت: “له‌و ماوه‌یه‌دا 216 ملیار دینار خه‌رجى هه‌بووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى ئه‌یلول، فەرهاد عەلائه‌دین، سەرۆكی ئەنجوومەنی راوێژكاریی عێراقیی و توێژەر لە كاروباری عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند، “نۆ مانگ بەسەر سوێندخواردنى پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا تێدەڕێت، بەڵام لەئێستادا دانیشتنەكانی پەرلەمان پەکیانکەوتووە و پەرلەمانتارانیش مانگانە 19 ملیار دینار مووچە و دەرماڵە وەردەگرن و هیچ كارێك ناكەن”.
له تویته‌كه‌یدا سەرۆكی ئەنجوومەنی راوێژكاریی عێراقیی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لەماوەی ئەم نۆ مانگەدا بڕی 171 ملیار دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچە و هەروەها بڕی 216 ملیار دینار تێكڕای خەرجی پەرلەمانی عێراقی بووە، بەڵام لەوماوەیەدا تەنيا دوو پرۆژەیاسایان پەسەند کردووە”.
ئه‌و توێژه‌ره له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ” لەماوەی نۆ مانگی سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی عێراقی تەنیا 12 جار پەرلەمان کۆبووەتەوە، هەروەها سێ جاریش پێشێلی دەستووریان کردووە و زیاتر لە 40 رۆژیشە پەرلەمان دانیشتنی نەکردووە و هەڵپەساردنی دانیشتنەکانیش بەردەوامی هەیە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









