ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌بات

كۆبوونه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رى فهرمانگهكانى سلێمانى | فۆتۆ: Azhe Omar
SNN- عەلی حەمە سەعید
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شێك له فه‌رنگه‌كانى سلێمانى كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى كاره‌كانى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN بڕیاره، “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 11ى ئه‌یلول، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سلێمانى كۆببێته‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا رێگاچارەی گونجاو بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژەيە ده‌خرێته‌ڕوو و جه‌ختده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر خێراتركردنى كاره‌كانى پرۆژه‌كه”.
هه‌ر به‌پێه زانیارییه‌كان، “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن بریتین له، سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى، كوشتوكاڵ، رۆشنبیرى، ژینگه، كاره‌با، ته‌ندروستى، خانووبه‌ره، یه‌كێتى ئه‌ندازیاران و ژوورى بازرگانى سلێمانى”.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سلێمانى له‌دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دێت كه رۆژى 6ى ئه‌یلول، له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردى بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى شه‌قامى 100 مه‌ترى بكات.
به‌پێه زانیارییه‌كان، “یه‌كێكى تر له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بریتیه له به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌ى پێشوو به‌ڕێوه‌چوو، چونكه قوباد تاڵه‌بانى ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تى به‌خشییه سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه كه چاكسازى بكه‌ن و ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان بگه‌یه‌نن ده‌نا ناچار به به‌جێهێشتنى كاره‌كه‌یان ده‌كرێن”.
هاوكات جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رۆژى 4ى ئه‌یلول، له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تایبه‌ت به دارایی و وه‌به‌رهێنان له سلێمانى كۆبووه‌وه و له‌دواى كۆبوونه‌كه‌ش رایگه‌یاند، “لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی پێمڕاگەیاندن بەردەوامی ئەم دۆخە قابیلی قبوڵ نییە، ئەگەر هەر بەڕێوەبەر و بەرپرسێک ناتوانێت خۆی لەگەڵ پڕۆسەی چاکسازی ئیداری بگونجێنێت با خۆی وازبهێنێت، چونکە بە دڵنیاییەوە دووردەخرێتەوە”.
وتیشى: “تەواوی پشتیوانی و پشتگیریی خۆمم بۆ دەربڕین لەڕاپەراندنی کارەکانیان و نەهێشتنی دەستوەردان لەهەر کەس و لایەنێکەوە بێت لەکارەکانیان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









