
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
پارێزگارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماتۆڕ سكیله‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر له‌پێناو رێككردنه‌وه‌یه و ده‌شڵێت: “ناكرێت كه‌سێك كورد نه‌بێت، مۆڵه‌تى نه‌بێت و ماتۆڕه‌كه‌شى ژماره‌ى نه‌بێت، به‌ڵام ماتۆڕسوارى بكات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ئه‌یلول، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له په‌راوێزى مه‌راسیمى لێدانى زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندنى 2022 – 2023 وه‌ڵامى پرسیارى میدیاكارانى دایه‌وه و وتى: “پرۆسه‌ى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماتۆڕ سكیل پرۆسه‌یه‌كه ته‌نیا له هه‌ولێر نییه و بۆ سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستانه، چونكه بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه. ئه‌م پرۆسه‌یه له‌پێناو چاكسازى و رێككردنه‌وه‌یه، چونكه ئه‌و ماتۆڕانه بێسه‌ره‌تان و بۆ بڕینى قوتى هیچ كه‌س نییه”.
وتیشى: “رۆژانه ده‌یان و سه‌دان ته‌له‌فۆنم بۆ كراوه و پێموتراوه: خه‌ریكه به‌هۆى ماتۆڕ سكیله‌وه ژیان له هه‌ولێر ده‌وه‌ستێت. هه‌ر میدیاكان بوون ده‌یان جار راپۆرتیان له‌سه‌ر ماتۆڕ سكیله‌كان كرد”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “خه‌ڵك هه‌یه كورد نییه و بیانیه، مۆڵه‌تى لێخوڕینى نییه و ماتۆڕه‌كه‌شى بێ سه‌ره‌تایه، ئاخر كه‌سێكى وا چۆن ده‌بێت رێگه‌ى بدرێت ماتۆڕ لێبخوڕێت”.
به وته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، “ده‌یان حاڵه‌تى نه‌خوازراوى دزیكردن به‌هۆى ئه‌و ماتۆڕانه‌وه روویداوه بۆیه گرنگه به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت”.
پارێزگارى هه‌ولێر له كۆتایی قسه‌كاندا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕ سكیلى بێ مۆڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









